
ڕۆناڵدینیۆ لە تەمەنی 46 ساڵیدا گەڕایەوە بۆ یاریگەکان و لەگەڵ یانەی راڤینا بەشداریی یارییەکی خولی پلە سێی ئیتاڵیای کرد.
یاریزانە مێژووییەکەی بەڕازیک کە خاوەنی باڵۆن دۆری 2005ە، گێمی یەکەمی تەواوی یارییەکەی بە شێوەی سەرەکی ئەنجام دا.
لە ڕێگەی لێدانە گۆشە مەترسیدارەکان و گواستنەوەیەکی یەکلاکەرەوەوە، ڕۆڵی هەبوو لە دروستکردنی گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی لە ڕێگەی جولیۆ دۆناتییەوە.
ناوبراو ئەگەری بەردەوامبوونی لە یاریکردن ڕەت نەکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە یاریکردن هێشتا دڵخۆشی دەکات.
ڕۆناڵدینیۆ بەشدارییەکی سەرنجڕاکێشی لە یارییەکەی ڕاڤینا بەرامبەر فۆرلی ئەنجام دا و گەڕایەوە بۆ کێبڕکێکردن لە جیهانی تۆپی پێدا.
ئەمە یەکەم دەرکەوتنی ڕۆناڵدینیۆ بوو لە ئیتاڵیا لە ماوەی 16 ساڵدا، کە تێیدا گێمی یەکەمی یارییەکەی بە درێسی یانەی راڤینا ئەنجام دا و پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا لەلایەن هاندەرانەوە.
دوای کۆتایی هاتنی 45 خولەکی یەکەم، ڕۆناڵدینۆ بۆ کەناڵی (سکای سپۆرت) ڕایگەیاند کە ئەو کاتە زۆر بە خێرایی تێپەڕیوە و هێشتا تۆپی پێ خۆشترین شتە لە ژیانیدا، سەرەڕای پلانی سەرەتایی بۆ یاریكردن بۆ ماوەی سی خولەک، ناوبراو ئامادە نەبوو پێشوەختە یاریگە جێهێڵێت و دەرگای بۆ بەشداریکردنی داهاتوو بەکراوەیی هێشتەوە.
لە ماوەی یارییەکەیدا، ئەستێرەکەی پێشوو بەرشلۆنە و ئەی سی میلان بە لێدانە سەرەتاییە توندەکان و پاسە زیرەکەکانەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بووە هۆی دروستکردنی گۆڵ بۆ لۆرێنزۆ لۆناردی و جولیۆ دۆناتی.