لیستەکەی فیفا جێگەی رۆناڵدۆ و محەممەد سەڵاحی تێدا نابێتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدرێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە. فۆتۆ: AP
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدرێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە. فۆتۆ: AP

وێبسایتی فەرمی فیفا بۆ راگەیاندنی داتا و ئامارەکان پێکهاتەی نموونەیی ساڵی 2023ی بڵاوکردەوە، تێیدا ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی تێدا نییە.

دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی زۆرترین گۆڵ لە ساڵی 2023 تۆمار بکات، بەڵام وێبسایتی فەرمی فیفا، ناوی ئەستێرەکەی پۆرتوگالی نەخستووەتە لیستی باشترینی پێکهاتەی ساڵ، ئەمە لەکاتێکدا دۆن، لە سالی 2023، توانی 53 گۆڵ تۆمار بکات، 44 گۆڵیان بەدرێسی یانەی نەسڕی سعودییەوە بوو، هەروەها 10 گۆڵیشی بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە تۆمار کردووە. بەمەش بە جیاوازی دوو گۆڵ پێش هەریەکە لە هاری کەینی هرێشبەری ئینگلیزی و کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی کەوت.

کریستیانۆ تەنیا ئەستێرەی کاریگەری ساڵەکە نەبوو کە لە لیستی باشترینەکانی ساڵدا لابراوە، تەنانەت محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسر و لیڤەرپووڵیش لە لیستەکەی فیفادا نییە.

یاریزانە هەڵبژێردراوەکانی فیفا بۆ ساڵی 2023 بریتین لە: گۆڵپارێز، ئیدیرسۆن مۆرایس لە مانچێستەر سیتی. هێڵی بەرگری: رۆبن دیاز (مانچێستەر سیتی، کیم مین جای (ناپۆلی/ بایرن میونشن)، ئەلفۆنسۆ دەیڤیز (بایرن میونشن)

هێڵی ناوەند: رۆدری (مانچێستەر سیتی)، جود بێلینگهام (بۆڕووسیا دۆرتمۆند/ ریال مەدرید)، کیڤن دیبرۆین، (مانچێستەر سیتی)، لیۆنێل مێسی (ئینتەر مەیامی)

هێڵی هێرشبردن هاری کەین (تۆتنهام/ بایرن میونشن)، ئیرلینگ هالاند (مانچێستەر سیتی)،  کیلیان ئیمباپێ (پاریس سانجێرمان).

Loading related news...