
یۆشیمی یاماتشای، ناوبژیوانی ژاپۆنی، چاوەڕێی دەستپێکردنی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئوستورالیا و هندەستانە، چونکە دەبێتە یەکەم ژنە ناوبژیوان لە مێژووی جامی ئاسیا کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام دەدرێت.
یاماشیتا تەمەنی 37 ساڵە، یەکێکە لەو پێنج ژنە ناوبژیوانەی بەشداری جامی ئاسیا دەکەن، هەریەکە لە ماکۆتۆ بۆزۆنۆ و نائۆمی تیشیرۆگی وەکو یاریدەدەر، هاوبەشی یاماشیتا دەکەن.
ئەم سێ ناوبژیوانە ژاپۆنییە لە پیشەی ناوبژیوانی مێژوویان دروست کردووە، چونکە یەکەم ناوبژیوان بوون لە جامی یەکێتیی ئاسیای 2019 و جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای 2022 و خولی ژاپۆنییان بەڕێوەبرد.
یاماشیتا یەکەم ژنە ناوبژیوان بوو، کە لە ئەیلوولی 2022 بۆ یەکەمجار ناوبژیوانی لە یارییەکانی خولی ژاپۆن کرد، هەروەها یەکێک بوو لەو شەش ژنە ناوبژیوانەی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە مۆندیالی قەتەر بەشدارییان کرد.
یاماشیتا یەکەم یاریی جامی جیهانی خانمانی 2023ی بەڕێوەبرد کە پاڵەوانییەتییەکە بە هاوبەشی لە وڵاتانی ئوستورالیا و نیوزلەندا بەڕێوەچوو.
یاماشیتای تەمەن 37 ساڵ، لە ساڵی 2015، مۆڵەتی بەڕێوەبردنی یارییەکانی وەرگرت، وەکو ناوبژیوانی سەرەکی .
ستیفانی فراپارتی فەرەنسی بووە یەکەم ژن کە ناوبژیوانی یاریی کۆتایی مۆندیالی پیاوان بێت، کاتێک لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ئەرکی ناوبژیوانی یاریی نێوان ئەڵمانیا و کۆستاریکای لەئەستۆ گرت.





