هەرێم کەمال ئاغا، ڕایگەیاند، دۆسیەى نەوت لە هەرێمى کوردستان سەرکەوتوو نەبووە.
هەرێم کەمال ئاغا، ڕایگەیاند، حکومەتى کاربەڕێکەر نەیتوانیوە لە بەڕێوەبردنى نەوتدا سەرکەوتووبێت.
هەرێم کەمال ئاغا، ڕایگەیاند، ڕەخنەمان لە کارى لیژنەکە هەبووە چونکە تیمى هونەریى تێدا نەبووە.
هەرێم کەمال ئاغا، ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە نەکراوە.
هەرێم کەمال ئاغا، ڕایگەیاند، ڕێککەوتن نەکرێت گرێبەستەکان ناکرێن بە هەمیشەیى و پلەبەرزکردنەوە دەستپێناکاتەوە.
هەرێم کەمال ئاغا، ڕایگەیاند، ئەگەر 29ـى مانگ پڕۆژەیاساى بودجە نەگاتە ئەنجوومەنى نوێنەران پشوو دەستپێدەکات.
هەرێم کەمال ئاغا، ڕایگەیاند، هەناردەى نەوت بەردەوامبێت گرفت بۆ مووچە دروست نابێت.
هەرێم کەمال ئاغا، ڕایگەیاند، بڕێکى دیکەى نەوتى سپى ڕەوانەى هەرێمى کوردستان دەکرێت.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى لیژنەى نەوت و غاز لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لە میانى بەشداریکردنى لە بوڵتنى هەواڵەکانى کەناڵ8 ڕایگەیاند، لە ماوەى ڕابردوودا لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت زنجیرەیەک کۆبوونەوەى لەگەڵ وەزارەتى نەوت و سامانەسروشتییەکان ئەنجامداوە.
بە قاچاخبردنی نەوت لە هەرێمى کوردستان هەیە.
بەڵام بەو ڕێژەیە نییە کە باس دەکرێت.
سەرجەم بەڵگەکانیشیان بە ڤیدیۆ کۆکردووەتەوە.
تێبینی و ڕەخنەیان لە لیژنەکە هەبووە.
چونکە تیمى هونەریى تێدا نەبووە.
سووتەمەنى ئەو کارگانەشى بە قاچاخ هەژمارکردووە، کە بەشێوەیەکى فەرمى بۆیان نێردراوە.
لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەو ڕاستییانەی کە بە دەست لیژنەکە گەیشتووە، وەکو ڕاسپاردە بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەرز دەکرێتەوە.
دۆسییەى نەوت لە هەرێمى کوردستان سەرکەوتوو نەبووە.
چونکە نەبووەتە ژێرخانێکى ئابووریى باش و نەتوانراوە سووتەمەنى بۆ هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان دابین بکرێت.
دۆسیەى نەوت بووەتە بارێکى قورس لەسەر خەڵکى هەرێمى کوردستان.
چونکە حکومەت نەیتوانیوە بە باشى ئەو دۆسیەیە بەکاربهێنێت و بیکاتە ژێرخانێکى ئابوورى باش بۆ هەرێمى کوردستان.
ئەگەر تاوەکو 29ـى ئەم مانگە، پڕۆژەیاساى بودجە ڕەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران نەکرێت، ئەنجوومەنەکە دەچێتە پشووەوە.
ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت، ڕۆژى یەکشەممە پڕۆژەیاساکە ڕەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران دەکرێت.
لە دواى گەیشتنیشى پشووەکە هەڵدەوەشێتەوە، تاوەکو ئەو کاتەى دەنگ بە پڕۆژەیاساکە دەدرێت.
تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە لە نێوان حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان نەکراوە.
ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، گرێبەستەکان ناکرێن بە هەمیشەیى و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەستپێناکاتەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێکى نییە و ئەو ڕێککەوتنەى کراوە بەردەوامە، تاوەکو پڕۆژەیاساى بودجە تێدەپەڕێت.
ئەگەر لە دەرەوەى پڕۆژەیاساکە ئەو ڕێککەوتنە بمێنێت، مووچە هیچ کێشەیەکى نابێت.
مووچەى مووچەخۆران لەسەر بەردەوامیى هەناردەى نەوتە و تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەکى نییە و نەوتەکەش بەردەوامە لە هەناردەکردن.
لە بارەى نەوتیشەوە گوتى، وەزیرى نەوتى عێراق بەڵێنى پێداون، کاروانێکى دیکەى نەوتى سپى ماڵان ڕەوانەى هەرێمى کوردستان بکات.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتیەکان کۆبووەوە