ئایا ویتکۆف سەردانی پوتن دەکات؟ نێردەکانی ئەمریکا لە ئۆسلۆ لەگەڵ زێلینسکی کۆدەبنەوە

یەسنا ئومێد39 خولەک پێش ئێستا
ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی و تیمی دانوستانکاری ئەمریکی (ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر) لە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. فۆتۆ: AFP
ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی و تیمی دانوستانکاری ئەمریکی (ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر) لە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • حکومەتی نەرویج ڕایگەیاند، هەر یەک لە ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، نێردەکانی ئەمریکا لە ئۆسڵۆی پایتەخت و لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زێلینسکی کۆدەبنەوە .

  • بڕیارە سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرکردەکانی نەرویج و فینلەندا کۆببنەوە.

  • ئەکسیۆس: ویتکۆف لە دوای ئۆسلۆ سەردانى ڕووسیا دەکات


جۆناس گار، سەرۆکوەزیرانی نەرویج لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشكرایکرد، ئۆکرانیا داوای کردووە هەر یەک لە ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بکەن و ئێستا زۆر دڵخۆشن کە بەدەم داواکارییەکەوە هاتوون.



بەگوێرەی بەرپرسانی نەرویج:

  • ویتکۆف دەچێتە ئۆسلۆ و بەشێوەیەکی فیزیکی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.

  • بەڵام کوشنەر بە ئۆنڵاین بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە دەبێت.

  • هەر لەو کۆبوونەوەیە سەرۆکوەزیرانی نەرویج و سەرۆکی فینلەنداش بەشداری دەکەن.

  • بەگوێرەی سەرۆکوەزیرانی نەرویج بێت، هەوڵ و کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکان پێشتر لە چەند وڵاتێک بەرێوەچووە.

  • ئێستاش نەرویج و فینلەندا دڵخۆشن دەتوانن بەردەوامی بەم هەوڵانە بدەن.

  • ئامانجی هەردوو وڵاتیش ئەوەیە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بخەنە سەر ڕێڕەوێکی بنیاتنەر.

لەماوەی سەردانەکەی بۆ ئۆسلۆ، بڕیارە زێلینسکی لەگەڵ شای نەرویجیش کۆببێتەوە و سەردانی پەرلەمانیش بکات.
کۆمەڵێک سەرچاوەی دیکە وەک ئەکسیۆس باسیان لەوە کردووە کە لە دوای ئەم سەردانە ویتکۆف دەڕواتە ڕووسیا و لەوێ ڕەنگە لەگەڵ ڤڵادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

پێدەچێت ڕووسیا و ناتۆ لە "کالینینگراد" بدەن بە یەکدا و دۆخەکە بتەقێتەوە

یەسنا ئومێد

Tue Oct 20 2026

Loading related news...