
کۆکۆ گاوف، خانمە ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی ئەمریکا، بۆ جاری دووەم لەسەریەک خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتی ئۆکلاند.
دوای ئەوەی لە یارییەکی بەهێزدا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لە ئیما ناڤارۆی هاونشتیمانی بردەوە.
گاوف کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی (6 بە 3) بردەوە و لە رکابەرەکەی بەهێزتر دەرکەوت، لە کۆمەڵەی دووەمیشدا هەمان سیناریۆ و باشتری دووبارەکردەوە و (6 بە 1) یارییەکەی لەبەرژەوەندیی خۆی یەکلاییکردەوە.
گاوف یەکشەممەی داهاتوو یاریی کۆتایی بەرامبەر ئیلینا سڤیتۆلینای ئۆکرانی ئەنجامدەدات، هەوڵی ئەوە دەدات حەوتەم ناسناوی "ئەی تی پی" لە کاروانی وەرزشییدا دەستەبەربکات.





