بڕیار ڕەشید داوایەکی گەیاندە بانکی ناوەندی: سەرجەم مامەڵەکان بکرێنە دینار

پووختەى هەواڵ

  • لە هەرێمى کوردستان و عێراق زۆرینەى مامەڵە بازرگانییەکان بە دۆلارە.

  • مامەڵە بە دۆلار زیانى زۆرى بە هاونیشتمانییان گەیاندووە و لە بەرژەوەندییان نییە.

  • بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتار داواى کردووە بانکى ناوەندی لەم ڕووەوە هەنگاوى کردەیى بنێت.


بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، لە دیدارەکەماندا لەگەڵ نزار ناسر، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، بە نووسراوێکی فەرمی داوامان کرد هەموو مامەڵە دارایی و بازرگانییەکان، لەوانە کڕین و فرۆشتن و بەستنی گرێبەستەکان، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تەنیا بە دیناری عێراقی بکرێن.


بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:

  • ئامانجمان لەم داواکارییە جێگیرکردنی بازاڕ، ڕێکخستنەوەی مامەڵە بازرگانییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانە.

  • داوامان کرد لێپرسینەوە لەو کەس و لایەنە حکومی و ئەهلییانە بکرێت کە پابەندی ئەم ڕێنماییە نابن و سزای دیاریکراو بەرامبەریان جێبەجێ بکرێت.

  • پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقیش پێشنیارەکەمانی بە گرنگ زانی و بەڵێنی دا کار لەسەر ئەم بابەتە بکرێت.

بڕیار ڕەشید ئاماژەى بەوەش کردووە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باسیان لە دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاریی گۆڕینەوەی دیناری عێراقی بۆ دۆلار کرد، بۆ ئەوەی گەشتیاران لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر بتوانن بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق دۆلار وەربگرن.

گوتیشى "لە خولی پێشووی پەرلەماندا ئەم خزمەتگوزارییەمان جێبەجێ کرد و لەم خولەشدا لە مانگی ئابەوە داوای دەستپێکردنەوەییان کردووە".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیش دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێت بە گەشتیاران

لە هەولێر و سلێمانى و بەغداد 100 دۆلار بە 168,000 دینارە

Loading related news...