
ڤۆلکەر تورک کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی نەناسراو و گەورە بووەتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان بە کردار هەنگاو بنێن بۆ کۆنترۆڵکردنی پەرەسەندنە ترسناکەکانی تەکنەلۆجیا.
ڤۆلکەر تورک ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە کۆمپانیاکانی ئەم سێکتەرە پێکەوە کۆببنەوە و لەسەر سیستمێکی دیاریکراو ڕێبکەون. ئەم داواکارییە دوای ئەوە دێت کە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا بەشێک لە زانیارییەکانی بەرنامەیەکی سەر بە کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای دزەیان کرد، ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێی زۆر سەبارەت بە پاراستنی نهێنییەکان و ئاسایشی زانیارییەکان لە جیهاندا.
نەتەوەیەکگرتووەکان پێی وایە هەرچەندە قسە و باسێکی زۆر لەسەر ڕێکخستنی ژیری دەستکرد هەیە، بەڵام هەنگاوە پراکتیکییەکان هێشتا وەک پێویست نین. ئەم بێدەنگی و خاوییە لە بڕیارداندا مەترسییەکانی سەر مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ زیاتر دەکات، بەتایبەت کاتێک کۆمپانیا گەورەکان بە بێ چاودێرییەکی یاسایی توند بەردەوامن لە پەرەپێدانی سیستمەکانیان. کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ جەخت دەکاتەوە کە دەبێت ڕێکاری بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لەو دەرئەنجامە نەخوازراوانەی کە ڕەنگە لە داهاتوودا بەهۆی ئەم تەکنەلۆجیایەوە ڕوو بدەن.
کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکرد لە شەنگهای؛ چین بە مرۆڤی ڕۆبۆتئاسا داهاتووی پیشەسازی دەگۆڕێت
سەرۆکی چین: نابێت پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد یەک وڵات قۆرخی بکات
بۆ یەکەمجار لە جیهاندا؛ ڤاکسینێک بە ژیریی دەستکرد بەرهەمدەهێنرێت

.jpg)

.jpg)
