ترەمپ: ڕەنگە سیاسەتی پەنابەری زیاد لە پێویست تووند بووبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

پووختەی هەواڵەکە

  • ترەمپ ڕایگەیاند، ڕەنگە بەهۆی توندی سیاسەتی پەنابەری کۆنترۆڵی کۆنگرێسمان لەدەستدابێت.

  • ترەمپ دەشڵێت، ڕەنگە لەگەڵ دیموکراتەکان لەسەر سیاسەتی پەنابەری بگەینە ڕێککەوتن.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دیمانەیەکدا لە پرۆگرامی، 60 خولەک لەگەڵ تۆڕی سی بی ئێس لەبارەی سیاسەتی پەنابەری ڕایگەیاند، پێی وایە کە ڕەنگە سیاسەتی پەنابەری زیاد لە پێویست توند بووبێت.


ئیدارەی ترەمپ و پەنابەری

  • لێدوانەکەی ترەمپ لە یەکەم دیمانەی فەرمی بوو کە لەدوای هەڵبژاردنەکانی نیوە خولی وڵاتەکەی ئەنجامیدابێت.

  • هەر لەو دیمانەکەدا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێیوایە لەگەڵ زۆرینەی دیموکراتەکان بەتایبەت لەسەر دۆسیەی پەنابەری و کۆچبەری دەگەنە ڕێککەوتن.

  • ترەمپ وردەکاریی لەبارەی گۆڕانکارییەکان و سروشتی ڕێککەوتنەکە ئاشكرانەکرد.

پەنابەران دەستگیردەکرێن

بە گشتی توندکردنەوەی ڕێکارەکانی کۆچبەری و پەنابەری یەکێک بووە لە بابەتە سەرەکییەکانی سیاسەتی ترەمپ لەو کاتەوەی گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، لەو کاتەشەوە دەسەڵاتدارانی فیدڕاڵی ژمارەیەک ئۆپراسیۆنی فراوانییان لە چەند شارێکی ئەمریکی کردووە و بەهۆیەوە ئەو کەسانەی لەسەر ئەو دۆسیە دەستگیرکراون ژمارەیان زیادی کردووە.

لەدوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا و کۆنترۆڵکردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانیش لەلایەن دیموکراتەکان، هەوڵدەدرێت دەسەڵاتی چاودێریی توند بکرێتە سەر ئەو ئاژانسانەی سیاسەتی پەنابەری جێبەجێدەکەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

دادگای باڵای ئەمریکا ژمارەیەک بڕیاری بۆ سنووردارکردنی کۆچبەریی دەرکرد

یەسنا ئومێد

Mon Nov 09 2026

Loading related news...