حوسییەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە مۆڵەت دەدەنە کەشتییەکانی بابولمەندەب

ڕێڕەوی ئاوی گەرووی بابولمەندەب لەسەر دەریای سوور
ڕێڕەوی ئاوی گەرووی بابولمەندەب لەسەر دەریای سوور

پووختەی هەواڵەکە

  • حوسییەکان لەڕێگەی ئیمەیڵەوە هاتوچۆی کەشتیوانی لە بابولمەندەب بەڕێوەدەبەن.

  • حوسییەکان ڕایدەگەیەنن ، لە مانگی ڕابردوودا 1,083 کەشتی بە گەرووی بابولمەندەبدا تێپەڕیوون.


ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، هەندێک کەشتی دەستیان کردووە بە پەیوەندیکردن بە حوسییەکانەوە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە، پێش ئەوەی بە بابولمەندەبدا تێپەڕببن، ئەمەش دوای ئەوەی گرووپەکە ڕایگەیاند، ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییە سعودیەکان دەکات.


حوسییەکان بابولمەندەب بە ڕێوەدەبەن

  • ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە لێدوانی ئەندامانی کەشتی و ئیمەیڵەکان بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسانەی داوای ڕێگەپێدان دەکەن بۆ تێپەڕین، لە ماوەی 24 کاتژمێردا وەڵام لە حوسییەکانەوە وەردەگرن.

  • لە یەکێک لەو ئیمەیڵانەی دەست ڕۆژنامەکە کەوتووە کە لەلایەن کاپتنی یەکێک لە کەشتییەکانەوە نێردراوە، هاتووە، "کەشتییەکە هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسرائیل، بەریتانیا یان ئەمریکاوە نییە و داوای پشتڕاستکردنەوە دەکەین کە ڕێگەمان پێدەدرێت بە سەلامەتی تێپەڕین."

  • ئەو کەشتییانەی گومانیان لێ دەکرێت پەیوەندییان بەو سێ وڵاتەوە هەبێت، کە هەموویان لە ساڵانی ڕابردوودا لە یەمەن هێرشیان ئەنجامداوە، ڕووبەڕووی هێرشی حوسییەکان بوونەتەوە.

  • لە ئیمەیڵێکی دیکەدا، ڕۆژنامەکە وەڵامێکی حوسییەکانی بڵاوکردووەتەوە بۆ داواکاریی کەشتییەکی چینی، کە تێیدا نووسراوە:"خۆشحاڵین تێگەیشتوون لە پێوەرە تایبەتەکانمان لەبارەی کەرەستەی قەدەغەی گواستنەوە".

ڕۆژی هەینی، حوسییەکان ڕایانگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا، هەزار و 83 کەشتی بە گەرووی بابولمەندەبدا تێپەڕیون کە لەو ژمارەیە 550 کەشتی بەرەو باکوور و 533 کەشتی بەرەو باشوور ڕۆیشتوون.

حوسییەکان لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئەمە "بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە تێپەڕین بەناو ڕێڕەوە ئاوییەکەدا بە شێوەیەکی ئاسایی و سەلامەت بەبێ هیچ ڕێگرییەک".

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە هێرشێکدا بۆ سەر بازاڕێکی میلـلی لە یەمەن لانیکەم 30 کەس کوژران

شێوە عومەر

Sun Nov 08 2026

Loading related news...