لە سەردەمى ئیدارەى ترەمپ پۆستى گوتەبێژى کۆشکى سپى چەند جارێک گۆڕدراوە.
دووەم گوتەبێژ تەنیا چەند ڕۆژێک لە پۆستەکەدا بوو.
ترەمپ دەیەوێت بە گوتەبێژێکى “بەهێز” ڕووبەڕووى چەپەکان ببێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسیویەتی، خۆشحاڵە ئاشكرای بکات، پێشنیازی پۆستی گوتەبێژی کۆشی سپی دراوە بە دانا وایت، زۆرانباز و شەڕکەری دڕندە.
دانا ڕۆژنامەوانێکی ناوازە دەبێت.
هەر بۆیە تکای لێ دەکەم، تاوەکو ئەو پۆستە قبوڵ بکات.
شەڕکەرەکانی دیکەی یو ئێف سی لەگەڵ خۆت بهێنە تاوەکو یاریدەدەرت بن.
ئێمە پێویستمان بەو کەسانەیە لە دژی چەپە شێتەکان بەرگریمان لێ بکەن.
لەماوەی ڕابردوودا، دانا وایت ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپ دەکەوێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەو پۆستە قبوڵ دەکات یاخود نا.
دانا وایت ئەم بیرۆکەیەی ڕەتکردووەتەوە.
بەڵام هێشتا دیار نییە لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا چی بڕیارێک دەدات.
لە تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە پۆستی گوتەبێژی کۆشکی سپی بە بەتاڵی ماوەتەوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی “کاتی زەکەریا” تەنیا لە دوای چەند ڕۆژێک لە دانانی لەو پۆستە، دەستی لەکارکێشایەوە.
لە مانگی کانوونی دووەمى 2025ـەوە کارۆلین لیڤیت بە سکرتێری ڕۆژنامەوانی _گوتەبێژى_ کۆشکی سپی دەستنیشانکرا. لە مانگی ئابی ٢٠٢٦، بەهۆی تەرخانکردنی کاتی زیاتر بۆ خێزانەکەی لە پۆستەکەی کشایەوە.
