ساڵانە زیاتر لە 50 هەزار کەس لە ئەمریکا بەهۆی بەرگریی بەکتریا و ڤایرۆسەکانەوە گیانلەدەست دەدەن

پوختەی هەواڵەکە

  • بەرگریی بەرامبەر بەکتریا و ڤایرۆسەکان زیادی کردووە

  • بەرگریی بەرامبەر بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەبێتەهۆی درەنگ چارەسەرکردنی هەوکردنەکان و ئاڵۆزبوونی بارودۆخی تەندروستیی چارەخوازەکە


بەرگریی بەرامبەر میکرۆبەکان حاڵەتێکی تەندروستیی باوە لەناو هاونیشتمانییان، ساڵانە چەندین کەس بەهۆی بەرگریی بەرامبەر میکرۆبەکان، لەوانە بەکتریا و ڤایرۆسەوە گیانلەدەست دەدەن، بەرگریی بەرامبەر میکرۆبەکان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانە زۆربەکارهێنانی دژەبەکتریاکان، بەکارهێنانی دژە بەکتریاکان بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ


ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی بەرگریی میکرۆبەکانەوە لە ئەمریکا

  • ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن کەس تووشی بەرگریی بەکتریا و ڤایرۆس دەبن

  • ساڵانە زیاتر لە 50 هەزار کەس بەهۆی بەرگریی بەکتریا و ڤایرۆسەکانەوە گیانلەدەست دەدەن

  • ساڵانە بەهۆی تووشبوون بە هەوکردن لە نەخۆشخانەکان زیاتر لە 42 هەزار کەس گیانلەدەست دەدەن

  • گیانلەدەستدان بەهۆی بەرگریی بەکتریا و ڤایرۆسەوە لە 35 هەزار کەسەوە بۆ نزیکەی 60 هەزار کەس زیادی کردووە

بۆچی تووشبوون بە هەوکردن زیادی کردووە؟

  • تەندروستیی ئەمریکا دەڵێت '' 19 جۆری دەرمان بەرگرییان بەرامبەر میکرۆبەکان دروستکردووە ''

  • زیاد بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان

  • ڕەچەتەی نادروستی دژەبەکتریاکان

  • چارەسەرکردنی هەوکردنی بەکتریاکان بە شێوەیەکی ناتەندروست


زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

یەکەم ڤاکسینی ژیریی دەستکرد خرایە جەستەی مرۆڤەوە | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Thu Oct 29 2026

Loading related news...