
ئەمڕۆ 12ـەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستی پێکرد
دێسکی تەندروستیی کەناڵ8 سوودە تەندروستییەکانی هەنار و گۆشە تەندروستییەکانی فێستیڤاڵەکە دەگوازێتەوە
هەنار چەندین سوودی تەندروستیی بۆ جەستە هەیە، توێژینەوە نوێکان سەلماندوویانە لە هەنار لە بوارەکانی پێست، سیستمی بەرگریی جەستە و کۆئەندامی هەرسدا ڕۆڵی گرنگی هەیە و جەستە دەپارێزێت لە پێکهاتە زیانبەخشەکان
سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات
دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژەشێرپەنجە
پێست لە پیربوون دەپارێزێت
تەندروستیی دڵ بەهێز دەکات
ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێنێت
یارمەتیی پاراستنی تەندروستیی جگەر دەدات
ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە
کوالێتیی تۆوی پیاوان باشتر دەکات
هاوسەنگیی ئاستی هۆڕمۆنەکان دەپارێزێت
یارمەتیی کێشدابەزاندن دەدات
کرداری هەرسکردن باشتر دەکات
دژەهەوکردنە
تەندروستیی چاو بەهێز دەکات
مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەم دەکاتەوە
هەستیاری
دابەزینی ئاستی فشاری خوێن بە ڕێژەیەکی بەرچاو
لەگەڵ دەرمانەکانی چەوری کارلێک دەکات
ئەو کەسانەی مەترسیی دروستبوونی بەردی گورچیلەکان زیاترە نابێت هەنار زۆر بخۆن
ئەو خانمانەی دووگیانن نابێت زۆر هەنار بخۆن چونکە دەبێتەهۆی دروستبوونی ژانی پێشوەختە
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد | CHANNEL8