ناسڕ ڕەزازی: بەکارهێنانەوەی گۆرانییەکانمان بەبێ پرس کارێکی نایاساییە

پووختەی هەواڵ:

  • لەماوەی ڕابردوودا چیا محەممەد، گۆرانیبێژی لاوی کورد، بە ژیریی دەستکرد دوێتێکی لەگەڵ مەرزیە فەریقی بڵاوکردەوە

  • ناسڕ ڕەزازی لەبارەی ئەم بەرهەمە هاتووەتە دەنگ و بە نایاسایی وەسفی دەکات

  • ناسڕ ڕەزازی جەخت لە پاراستنی مافی خاوەندارێتیی گۆرانییەکانی خۆی و مەرزیە فەریقی دەکاتەوە

ئەو گۆرانییەی بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە لەگەڵ مەرزییە، بەبێ پرسی ئێمە دانراوە و نایاساییە.


لە چوارچێوەی ئەو پەیامە ڤیدیۆییەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، ناسڕ ڕەزازی داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات، ئەو بەرهەمانە بسڕنەوە، کە بە بەرهەمی ڕەزازی پرۆدەکشن تۆمارکراون.


هیچ کەسێک خاوەنی بەرهەمەکانی من و مەرزییەی کۆچکردوو نییە، جگە لە کۆمپانیای ڕەزازی پرۆدەکشن.. هەرکەسێک بیەوێت لە گۆرانییەکانی ئێمە سوود وەربگرێت، پێویستە لەگەڵماندا قسە بکەن.

حەسەن فەلاح

Sat Nov 14 2026

Loading related news...