دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ شانۆ لە شەقام کۆتاییدێت

پووختەی هەواڵ:

  • یەکێکە لە دیارترین بۆنە هونەری و کولتوورییەکانی کەرکووک

  • ساڵانە دیارترین شانۆییەکانی کوردستان، عێراق و وڵاتان کۆدەکاتەوە

  • قەڵغانی ڕێزلێنان بە هونەرمەندە شایستەکان دەبەخشێت

  • خەڵاتی ئەو بەشداربووانە دەکات کە باشترینەکانی خۆیان لە شانۆ پێشکەش دەکەن

  • ئەمساڵ سێ ڕۆژ بەردەوام بوو


بە چاودێریی ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکووک – سەڵاحەدین، ڕێکەوتی 12ی تشرینی دووەم، دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ شانۆ لە شەقام دەستیپێکرد، لەماوەی سێ ڕۆژی چالاکی و نمایشەکاندا:

  • کەرنەڤاڵی هونەری بەڕێوەچوو

  • ئاهەنگی فەرشی سوور بۆ بەشداربووان سازکرا

  • ڕێوڕەسمی کردنەوەی فەرمی فێستیڤاڵ بەڕێوەچوو

  • چەندین شانۆیی جیاواز پێشکەش کران

  • پانێڵ و گفتوگۆ ڕێکخران


ئەمساڵ بەنزیکەی 10 وڵات لە نمایشەکاندا نوێنەریان هەبوو، بە جۆرێک:

  • ئێران بە پێنج شانۆیی

  • کوردستان دوو شانۆیی

  • عێراق دوو شانۆیی

  • تورکیا یەک شانۆیی

  • تونس یەک شانۆیی

  • فەڵەستین یەک شانۆیی

  • فەڕەنسا یەک شانۆیی

  • پۆڵەندا یەک شانۆیی

  • ئەرجەنتین یەک شانۆیی

لەمیانی بەڕێوەچوونی چالاکییە سەرەتاییەکانی سێیەم و کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکە، دیبەیتێکی شانۆیی بە ناونیشانی "شانۆ لەنێوان تەختە و شۆستە" لە هۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانی بەڕێوەچوو.

هاوکات، لەمیانی خەڵاتکردنی هونەرمەندەکاندا، ژمارەیەک قەڵغانی ڕێزلێنان بە گرووپە شانۆییە بەشداربووەکان بەخشرا.

حەسەن فەلاح

Sat Nov 14 2026

Loading related news...