
ڕێکەوتی 19ی تشرینی دووەم بە فەرمی یارییەکە بڵاودەکرێتەوە
25ی حوزەیران کڕینی پێشوەختەی یارییەکە ڕاگەیێنرا
لەماوەی ئەم پێنج مانگەدا ملیارێک دۆلاری کۆکردووەتەوە
حەفتەیەک و کەمتر ماوە بۆ بڵاوبوونەوەی بەشی شەشەمی GTA، چاوەکان هەموو لەسەر ئەو داهاتە زەبەلاحەن کە کۆیکردووەتەوە.

چاودێران شۆکن کە هێشتا یارییەکە بەردەست نییە بۆ کردن، بەڵام توانیویەتی یەک ملیار دۆلار کۆبکاتەوە و دڵنیان لەوەی: تاوەکو وادەی بڵاوبوونەوەی، دەیان ملیۆن دۆلاری دیکە کۆدەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی چاودێرانی داهاتی کۆمپانیاکان، یارییەکە:
تاوەکو ئێستا 10.31 ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە
بەڕێژەی %75ی فرۆشەکان لەسەر کونسوڵی پلەیستەیشنن
چەند زانیارییەک لەبارەی GTA VI:
تێچووی یارییەکە بەنزیکەی 1.5 ملیار دۆلارە
گرانبەهاترین یاریی ئەلیکترۆنییە تاوەکو ئێستا بەرهەمهێنرابێت
بەنزیکەی پێنج هەزار کەس کاریان لەسەر ئەم یارییە کردووە
بە دوو نرخی 79.99 دۆلار و 99.99 دۆلار بەردەستە بۆ کڕین
زیاتر لەبارەی ئەم یارییە بزانە
