تەنیا لە یەک هەفتەدا نزیکەی هەشت هەزار عێراقی داوای مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان کردووە

کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت؛ پڕۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا
کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت؛ پڕۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا

پووختەی هەواڵەکە

  • لەماوەی یەک هەفتەدا لە عێراق هەشت هەزار داواکاری بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک پێشکەشکراوە.

  • پرۆسەی تۆمارکردنی چەک و ڕێکخستنی هەڵگرتنی، بەرنامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک.


سەعد مەعن، سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکان و پەیوەندی حکومی ڕایگەیاندووە، لەماوەی نێوان 6ـی تشرینی دووەم تاوەکو 13ـی تشرینی دووەمی 2026، حەوت هەزار و 927 داواکاری پێشکەشکراوە بۆ تۆمارکردنی چەک و ڕێکخستنەوەی هەڵگرتنی لەلایەن هاوڵاتییانەوە.


سەعد مەعن، سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکان:

  • لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد ڕەسافە هەزار و 956 داواکاری پێشکەشکراوە.

  • فەرماندەی پۆلیسی کەرخ هەزار و 45 داواکاری پێشکەشکراوە.

  • پۆلیسی دیالە 974 داواکاری پێشکەشکراوە.

  • لە بەسڕە 485 داواکاری بۆ تۆمارکردنی چەک و پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی پێشکەش کراوە.

پرۆسەی تۆمارکردنی چەک و ڕێکخستنی هەڵگرتنی، بەرنامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک، داواکاریی پێشکەشکردنی ئەلیکترۆنی خۆڕایی بۆ تۆمارکردنی چەک تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەمی 2026 بەردەست دەبێت و دواتر داواکارییەکە دەبێتە پارە، جیا لەوەش، ئەگەر چەک تۆمارنەکرا، ئەوا لە قۆناغی دواتردا خۆیان دەگەڕێن بەدوای چەکە تۆمارنەکراوەکاندا و دەستیبەسەردا دەگرن.

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تاوەکو ئێستا بەنزیکەی شەش ملیۆن پارچە چەک تۆمارکراوە.

بۆ تۆمارکردنیشی چەند ڕێکارێکی یاسایی هەن بۆ ئەوانەی دەیانەوێت چەک تۆماربکەن، بەگوێرەی بڕگەکانی یاسای ژمارە 51ـی ساڵی 2017، پێویستە کەسەکە عێراقی بێت، تەمەنی سەروو 25 ساڵ بێت، لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە گرفتی نەبێت، هیچ تاوانێکی ئەنجام نەدابێت، لەلایەن یاساوە داواکراو نەبێت و هۆکارێکی قایلکەری هەبێت بۆ خاوەندارێتیکردنی چەک.

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پلاتفۆڕمێکی ئەلیکترۆنیش کراوەتەوە بەناوی "پلاتفۆڕمی ئوور"، لەم ڕێگەیەوە ئەوانەی خواستی تۆمارکردنى چەکیان هەیە، دەتوانن فۆرم پڕ بکەنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نووسینگەی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان: تۆمارکردنی چەک بەردەوامە

Loading related news...