لە پلەبەرزکردنەوەکەدا جیاوازى کراوە و ڕەچاوى یەکگرتووى هێزەکانى پێشمەرگە نەکراوە.
پەرلەمانتارێک دەڵێت بەشێوەیەکى نایاسایی و دوور لە ڕێکارە کارگێڕى و سەربازییەکان کارەکە کراوە.
پێشمەرگە هەیە مووچەى بووەتە دوو هێندە و زیاتر.
جووتیار یوسف، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى کشانەوەى یەکێتى بەهەل زانیوە و بەشێوەیەکى نایاسایی پلەى 21 هەزار پێشمەرگەى لیوا هاوبەشەکانى بەرزکردووەتەوە، پێشمەرگە هەیە 32 ساڵ پێشخستن و پلە بەرزرکردنەوەى بۆکراوە و مووچەکانی بووەتە دوو هێندە و زیاتر.
بەگوێرەى یاسا، پێشمەرگە هاوشێوەى کارمەندانى شارستانى پێویستی بە چوار ساڵ خزمەت و هەندێکجار بەشداریکردن لە مەشق و ڕاهێنانى سەربازی هەیە بۆ ئەوەى پلەی بەرزبکرێتەوە.
بەڵام بەشێوەیەکى نایاسایی پلەى 21 هەزار پێشمەرگە بەرزکراوەتەوە و پێشمەرگەى تێدایە مووچەکەى لە 500 هەزار دینارەوە بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن دینار زیادکراوە.
ئەو 21 هەزار پێشمەرگەیەى پلەیان بەرزکراوەتەوە لە لیوا هاوبەشەکان دەڤەرى یەکن.
ئەم کارە زۆر نایاساییە، ناکرێت دوو پێشمەرگە پێکەوە لەیەک سەنگەردا بن هەمان پلەیان هەبێت.
دانەیەکیان لەبەرئەوەى پارتییە بەیەک فەرمانى نایاسایی زیاتر لە 30 ساڵ خزمەتی پێبدرێت و پلەى بەرز بکرێتەوە ئەوەى دیکە لەبەرئەوەى یەکێتییە لەکاتى یاسایی خۆى ماف و شایستەکەى پێنەدرێت.
بۆ ئەم مانگە پلەبەرزکردنەوەکە لەناو سیستمى مووچە جێبەجێکراوە و زیاتر لە چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار لەکۆى مووچەى مووچەخۆران زیاد بووە.
بەرزکردنەوەى پلەى سەربازیی پێشمەرگەکانى پارتى لەکاتێکدایە چەندین لیستى یەکەى حەفتاى پێشووى وەزارەتى پێشمەرگە _دەڤەرى دوو_ زیاتر لە پێنج ساڵ لە ئەنجوومەنى وەزیران گیریخوارد و بەهۆى زاڵبوونى ئەجێنداى سیاسى بەسەر کارى حوکمڕانى پلەکانیان بەرزنەکراوەتەوە.
هێزەکانی پێشمەرگە لە 11 فیرقەدا یەکخرانەوە و بەفەرمی دەستبەکاربوون
فەریق بەختیار محەممەد: ستراتیجى پەرەپێدانى هێزى پێشمەرگەمان بۆ دەساڵى داهاتوو ئامادەکردووە
