زیاتر لە 50 خوێندنگەى ئامادەیی هەردوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەشداربوون.
چالاکیی دیدەوانییەکە لە کەشێکى ئارام و پەروەردەیی و وەرزشیدا بەڕێوەچوو.
پێگەیاندنی نەوەیەکی بەهێز، هاوچەرخ و خاوەن بەرپرسیارێتی لە ڕووی جەستەیی، دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە ئەرکێکە لە چالاکییە دیدەوانییەکان کە ساڵانە لە خوێندنگەکاندا ئەنجام دەدرێت.
یەکێکە لە گرنگترین چالاکییە دەرەکییە پەروەردەیییەکان.
لەژێر سەرپەرشتی یەکەی چالاکی وەرزش و دیدەوانی پەروەردەکان ڕێکدەخرێن.
لە چالاکیەکەدا زیاتر لە 50 ئامادەییی هەردوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەشدارن.
چالاکییەکە لە کەشێکی ئـــــــارامی پەروەردەیی و وەرزشیدا بەڕێوەچوو.
لە چالاکیەکەدا توانای خویندکارەکان و مامۆستاکانیان نمایشکرا.
بە مەبەستی هاندانیان بۆ بەهێزکردنی توانای خودی و چاندنی ڕۆحییەتی کارکردنی بە کۆمەڵ لە ناویاندا.
لە ناو چادرگەکانی دیدەوانیدا گرنگی بە فێربوونی فریاگوزاری سەرەتایی.
چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخە نەخوازراوەکان.
لێدانی چادر و پاراستنی ژینگەی دەوروبەر لە گرنگترین ئەو وانە و تاقیکردنەوانە بوون کە خوێندکاران لەم ماوەیەدا بە شێوەیەکی پراکتیکی ئەنجامیانداوە.
هەر لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا مەڕاسیمی هەڵکردنی ئالای کوردستان بەڕێوە چوون و چەند وانەیەک لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ڕینماییەکانی هاتوچۆ گوترانەوە، بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە پێگەیاندنی خوێندکارەکان.