پڕۆژەیاساى بودجە بووەتە یەکێکى دیکە لە ناکۆکییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد.
مافە داراییەکان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان، هێشتا تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکانن.
ئەندامێکى شاندى هەرێمى کوردستان: هەنگاوى جدى هەیە بۆ چارەسەر کردنى کێشەکان.
ئەو کێشانەى لەسەر بڕگەکانى پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق هەیە لە نێوان هەولێر و بەغداد و بوونەتە گرێ کوێرە، پێویستییان بە ڕێککەوتنی سیاسی هەیە و هەرێمی کوردستان پێویستى بە یەکگرتویی لەسەر کێشەکان هەیە.
دامەزراوەی ڤیژن هەوڵ دەدات ببێتە بەشێک لە پڕۆسەی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکان.
گەڕان بە دوای ڕێگەچارەکان بۆ ئەو بابەتانەی کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد هەیە.
لەگەڵ هاتن و چوونی شاندەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵی، ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە کە چۆن دەتوانرێت ئەم گفتوگۆیانە لە ئاستی باسکردن و ئاڵوگۆڕی بۆچوون تێپەڕ بن و بگەنە ئەنجامێکی کردەیی، کە ئێستا پرسی بودجەى 2027 یەکێکە لە پرسە گرنگەکان بۆ داهاتوی هەرێمى کوردستان.
ناردنى پڕۆژەیاساى بودجە بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران دواخرا
کەناڵ8 ڕەشنووسى ماددەى 10ـى پرۆژەیاساى بودجە تایبەت بە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە