
عەلى زەیدى داوا لە دەستە سەربەخۆکان وپارێزگارەکانى عێراق دەکات سوێند بخۆن کە گەندەڵى نەکەن.
عەلى زەیدى: سوێند خواردن پابەندیى بەرپرس لە بەرامبەر هاوڵاتییاندا بەهێز دەکات.
زەیدى: سوێند خواردن بەرپرس والێدەکات داواکاریی نایاسایی ڕەتبکاتەوە.
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، داوا دەکات، ئەو سوێندەى وەزیرەکان و جێگرانى سەرۆکوەزیران دەیخۆن، لە شوێنەکانی دیکەش دووبارە بکرێتەوە و بڵاوبکرێتەوە، تاوەکو بەرپرسان شەرمەزار نەبن لە ڕەتکردنەوەى داواکاریى نایاسایی دۆست و کەسە نزیکەکانیان.
زەیدى، لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى دەستە سەربەخۆکان، هیواى خواست ئەو سوێندەى ئێوارەى سێشەممە، ئەندامانى کابینەکەى خواردیان، وەک ئەزموونێک لە دەستە سەربەخۆکانیش گشتاندنى بۆ بکرێت، سەرۆک بەشەکان لە بەردەم بەڕێوەبەرە گەشتییەکان هەمان سوێند دووبارە بکەنەوە.
حکومەتەکەى دەیەوێت ئاشتەوایی لە نێوان بەرپرس و هاوڵاتیدا بکات.
لە کاتێکدا حاڵەتى ڕەتکردنەوەى بەرپرسان لە لایەن هاوڵاتییانەوە لە زیادبووندایە.
هاوڵاتى وا لە بەرپرس دەڕوانێت کە قەبارەیەکى جوڵاو بێت لە گەندەڵى.
پێویستە کار بۆ گۆڕینى ئەو تێڕوانییە بکەن.
لە ڕێگەى کار و ڕەفتارەوە پێچەوانەکەى بسەلمێنرێت.
ئامانجى وەرگرتنى بەرپرسیارێتى لە دەوڵەت پێویستە بۆ خزمەتکى خەڵک بێت.
ڕێژەى گەندەڵى لەناو بەرپرسان و فەرمانبەران لەسەدا یەک بۆ دوو تێپەڕ نەکات.
بەڵام ئەم ڕێژەیە کاریکردووەتە سەر ناوبانگى لەسەدا 98ەکەى دیکە.
زەیدى بۆ سەرۆکى دەستە سەربەخۆکان: ئەو سوێندەى دەیخۆن، تۆمارى بکەن و لە هۆیەکانى ڕاگەیاندنیش بڵاوى بکەنەوە.
ئەو مۆدێلە کۆنەى بونیادنرابوو لەسەر وەرگرتنى پۆست، لە پێناو تاڵانکردنى دەوڵەت کۆتایی هاتووە و چیتر قبووڵکراو نییە.
داواکاری زەیدى لە پارێزگارەکان: هەنگاوى هاوشێوە بنێن تاوەکو پابەندبوونى ئەخلاقیى بەرپرسان لە بەرامبەر هاوڵاتییان بەهێز بکات.
ئامانج لە سوێند خواردن، نەهێشتنى شەرمەزار بوونى بەرپرسانە.
لە ڕەتکردنەوەى هەر داواکارییەکى نایاسایی دۆست و کەسە نزیکەکانیان.
تاوەکو لەسەر بنەماى ئەو سوێندە بتوانێت داواى لێبووردن بکات لە جێبەجێکردنى.
ئەوە لە کاتێکدایە، ئێوارەى ڕۆژى سێشەممەى ڕابردوو، عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە دەستپێکى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران، جێگرەکانى و وەزیرەکانى سوێند دا گەندەڵى نەکەن بیسەلمێنن ئەم حکومەتە گەندەڵ نییە و کاردەکات بۆ خزمەتکردنى خەڵک.
بەرنامەی عەلی زەیدی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی یەکێکە لە کارنامە سەرەکییەکانی حکومەتەکەی کە تیایدا جەخت لەسەر بنبڕکردنی گەندەڵی، گێڕانەوەی سامانی گشتی و چەسپاندنی سەروەریی یاسا دەکاتەوە. عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاندووە کە لەم پڕۆسەیەدا حکومەتەکەی هیچ هێڵێکی سوور نازانێت بۆ بەدواداچوونی گەندەڵکاران و ئەوان چەک و پارێزبەندییان نییە.
دادگا: 51 ملیار دینار لە دۆسیەیەکى گەندەڵى دارایى و کارگێڕى گەڕێنرایەوە





