پرۆژەیاساى بودجە نەنێردراوە؛ 10 ڕۆژى دیکە پشووى پەرلەمانە

شۆڕش محەمەد4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • 10 ڕۆژى دیکە وەرزى دووەمى یاسادانانى ئەنجوومەنی نوێنەران تەواو دەبێت.

  • هێشتا پڕۆژەیاساى بودجەى 2027 ڕەوانەى ئەنجوومەنی نوێنەران نەکراوە.

  • بەگوێرەی دەستوور دەتوانرێت تاوەکو 30 ڕۆژ ماوەی کارکردنی وەرزى دووەم درێژبکرێتەوە.


زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت، لەسەروبەندى ئامادەکردنى پرۆژەیاساى بودجەدا، کۆتاییهاتنى وەرزى دووەمى یاسادانانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق نزیکبووەتەوە، بەڵام دەتوانرێت وەرزەکە درێژبکرێتەوە.


پڕۆژەیاساى بودجەى 2027

  • بڕیار بوو لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا ڕەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێت.

  • لە هەنگاوێکى چاوەڕواننەکراودا ڕەشنووسى پڕۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقەوە نێردرایەوە بۆ وەزارەتى دارایى.

  • بۆ هەموارکردنەوە و دابینکردنى تەرخانکراوى داراییە بۆ ئەو وەزارەتانەى زیادکراون.

پشووى وەرزى دووەمى یاسادانان:

  • لە ڕۆژى 31ـى تشرینى یەکەمى 2026 دەستپێدەکات.

  • ماوەى مانگێک تاوەکو دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

  • بەگوێرەى یاسا بەرکارەکان دەبێت ماوەى وەرزەکە درێژ بکرێتەوە.

درێژکردنەوەى وەرزى ئەنجوومەن نوێنەران:

بەگوێرەى ماددەى 58ـى دەستوورى عێراق دەکرێت ماوەى وەرزى دووەمى یاسادانان درێژبکرێتەوە بەو مەرجەى زیاتر نەبێت لە 30 ڕۆژ.

ماددەى 57ـیش ڕێگە بە ئەنجوومەنى نوێنەران دەدات ئەو وەرزە درێژ بکاتەوە کە بودجەى تیادا تاوتوێ دەکرێت، بەو جۆرەش ئەگەرى زۆرە ماوەى کارکردنى ئەو وەرزە تاوەکو پەسەندکردنى بودجە درێژ بکرێتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

پەرلەمانتارێک لە دادگاى فیدراڵى تانەی لە دەنگدان بە جێگرانی سەرۆکوەزیران دا

چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەکی باڵا بۆ دیاریکردنی یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

شۆڕش محەمەد

Wed Oct 21 2026

Loading related news...