سووریا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئوردن بۆ سەر باشووری وڵاتەکەی دەکات

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئوردن پێشێلکردنی ئاسمانی سووریایە.

  • ئوردن پەرۆشی خۆی بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریادا دووپات کردەوە.

  • سوپای ئوردن دەڵێت، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژراون.


سووریا سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئوردن بۆ سەر باشووری وڵاتەکەی دەکات، کە ئوردن ئاڕاستەی چەکدارانی داعشی کردبوو وەکو تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ ئەو هێرشە کوشندەیەی هەفتەی ڕابردوو کرایە سەر کڵێسایەکی وڵاتەکەی.


وەزارەتی دەرەوەی سووریا:

  • بە توندترین شێوە هێرشەکە سەرکۆنە دەکەن و ڕەتیدەکەینەوە.

  • هێرشەکە پێشێلکارییەکی قبوڵنەکراو و پێشێلکردنی ئاسمانیی سووریایە بە بێ هەماهەنگی پێشوەختە.

  • پێشێلکردنی بنەماکانی دراوسێیەتیی باش و سەروەریی نیشتمانیی سوریا بووە.

شەوی ڕابردوو سوپای ئوردن بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانیی شاهانەی ئوردن، بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژراوەکانی کڵێسای حەمود لە کەرەک، چەند پێگەیەکی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە باشووری سووریا بۆردوومانکردووە، کە لەو هێرشە تێوەگلاون.


پەیوەندییەکانی دیمەشق و عەممان

دوای هێرشەکە، عوممان پەرۆشی خۆی بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریادا دووپات کردەوە و محەممەد مۆمانی، گوتەبێژی فەرمی حکومەتی ئوردن ڕایگەیاند:"ئوردن ڕێزێکی زۆری بۆ دەوڵەتی سووریا و گەلی برای هەیە و هەماهەنگی لە نێوان ئوردن و سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قاچاخچێتیی چەک و ماددە هۆشبەرەکان بەردەوامە و ساڵانێکە بەردەوام بووە".

سوپای ئوردن ڕاشیگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر سووریا، زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژراون و زیانی بەرچاویان بە ڕیزەکانی داعش گەیاندووە ،لەوانەش تێکشکاندنی کۆگایەکی گەورەی چەک کە سەر بەو ڕێکخراوە بووە.

ئەم ڕووداوانە دوای ئەوە هاتن، شەممەی ڕابردوو سێ چەکدار هێرشیان کردەسەر کڵێسای حەمود لە پارێزگای کەرەک لە ئوردن و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژران و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئوردن: تۆڵەی هێرشى سەر کڵێساکەمان کردەوە.. سووریا: خەڵکى سڤیل کوژراوە

شێوە عومەر

Tue Oct 27 2026

Loading related news...