
گرووپەکە لەناو لیستى گرووپە تیرۆریستییەکانى ئەمریکادایە.
هێرشەکە بە درۆن کراوە، بەڵام سەرچاوەکەى نادیارە.
سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر ڕێگایەکی خێرا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، سێ کەس لە نێویاندا فەرماندەیەکی سەر بە ڕێکخراوی قاعیدەیە کوژراون.
ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگای دیمەشق-حمس کراوەتە ئامانج.
کارمەندانی فریاگوزاری "تەرمی قوربانییەکان"یان لابردووە.
بە درۆن ئۆتۆمبێلەکە کراوەتە ئامانج و سەرچاوەکەى نادیارە.
بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون.
لەنێو کوژراوەکاندا سەرکردەیەکی گرووپی "حوراس الدین" _پاسەوانانى دین_ ناسراو بە ئەبو عەبدولڕەحمان ئەللیبی هەیە.
دوو کەسەکەی دیکە نەناسراونەتەوە.
سەر بە ڕێکخراوی قاعیدەی سووریایە.
لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە.
لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی واشنتندایە و ئەندامەکانی جیهادییە بیانییەکان لەخۆدەگرێت.
بنکەیان لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا بووە.
ساڵی ڕابردوو ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، چەند فەرماندەی حوراس دینیان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوشتووە.
یاشار گویلەر: تاوەکو ئاسایشی سنوورەکانمان مسۆگەر نەکەین لە سووریا و عێراق ناکشێینەوە
.jpg)