پارتى لیکۆد بە سەرۆکایەتى نەتانیاهوو، دۆخى باش نییە.
تاوەکو کاتژمێر 16.00 ڕێژەی بەشداریی دەنگدان لە ئیسرائیل 55.7% بووە.
پارتەکەى نەتانیاهوو هەوڵەکانى چڕکردووەتەوە بۆ درێژکردنەوەى کاتى دەنگدان.
لیکۆد بە دەرەنجامە بەراییەکان ڕازى نییە و لە هەوڵى کۆکردنەوەى دەنگى دەنگەدەرانە.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، پارتی لیکۆد ئاماژەى بەوەکردووە، داواکارییەکیان پێشکەش کردووە بۆ درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان، ئەمە لە کاتێکدا دێت کە لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تاوەکو کاتژمێر چواری ئێوارە، بە کاتی ئیسرائیل ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن گەیشتووەتە 55.7%، ئەمەش بەرزترین ڕێژی بەشداریکردنە، تاوەکو ئەو کاتژمێرە؛ لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی 1969ەوە.
نەتانیاهوو: ڕێژەی بەشداریکردن لە ناوچەکانی باشووری وڵاتەکە، کە ناوچەی عەرەب نشینن، زۆر بەرز بووە.
نەتانیاهوو: ئەمە مەترسییە بۆسەریان.
نەتانیاهوو داوای لە لایەنگرانی کرد بڕژێنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بدەن بە پارتی لیکۆد.
کاتژمێر 7ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 27تى تشرینى یەکەمى 2026، سندووقەکانی دەنگدان بەڕووی حەوت ملیۆن و 981 دەنگدەری ئیسرائیلیدا کرانەوە، کە لەو وڵاتە مافی دەنگدانیان هەیە و دەنگ دەدەن بۆ دەستنیشانکردنی 120 کورسیی پەرلەمانیی وڵاتەکەیان. بڕیارە کاتژمێر 10ـی ئەمشەو، واتە 11 بەکاتی هەولێر، سندوقەکانی دابخرێن و دەست بکرێت بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.
دیارترین هاوپەیمانەکانى نەتانیاهوو کێن و هەڵوێستی سیاسییان چییە؟
