نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق، پێشوازی لە هەردوو باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا کرد.
سەرۆککۆماری عێراق پەڕاوی دەستبەکاربوونی ڕادەست کردن.
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام، پێشوازی لە فازڵ ڕەحیم، باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا و بەڕا حەلبوسی، باڵیۆزی عێراق لە فەڕەنسا کرد و بەفەرمی پەڕاوی دەستبەکاربوونی ڕادەستکردن.
جەختى لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق، لەگەڵ هەردوو وڵاتى ئەڵمانیا و فەڕەنسا و یەکێتیی ئەورووپا بە گشتی کردەوە.
باسی لە گرنگی کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواره جیاجیاکاندا، لەگەڵ ئەو وڵاتانە کرد.
ئاماژەی بە گرنگی چەسپاندنی بیروباوەڕی عێراق لە بونیادنانی پەیوەندییەکی هاوسەنگ دا، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان.
لەسەر بنەمای هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش، بۆ پاڵپشتی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.
باسی لە ڕۆڵی گرنگی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراق لە دەرەوەى وڵات کرد.
هەروەها باسى لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات و چاودێریکردنی بارودۆخیان و نوێنەرایەتیکردنی وڵات و بەهێزکردنی پێگەی عێراق لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی کرد.
لە بەرامبەردا هەردوو باڵیۆزەکە ڕێنماییەکانی سەرۆککۆماریان بەرز نرخاندووە و جەختیان لە پەرۆشی خۆیان بۆ نوێنەرایەتیکردنی وڵات کردووە، بە شێوەیەک ڕەنگدانەوەی پێگە و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بێت و هەروەها کارکردنیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا و فەڕەنسا دووپاتکردەوە.
نزار ئامێدی: پێویستە نوێنەرایەتییەکانى عێراق لە دەرەوە خزمەتى ڕەوەندى عێراقی بکەن
