واشنتن پۆست تێچووی نوێی جەنگی ئێران لەسەر ئەمریکا بڵاودەکاتەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • جەنگى ئێران کاریگەرى گەورە لەسەر ئابوورى واشنتن دروستدەکات.

  • تێچووی جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە 47 ملیار دۆلار.

  • تێچووی جەنگی ئێران لە چەند هەفتەی ڕابردوو سێ ملیار دۆلار زیادی کردووە.


واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکیدا بە ناونیشانی، پەیوەندییکردنی ڤانس بە تاران لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات، کۆمەڵێک زانیاری نوێی بڵاوکردووەتەوە لەسەر تێچووی جەنگی ئێران و هەروەها باس لە پەیوەندیکردنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات بە ئێرانییەکان بۆ پێشکەشکردنی هاریکاریی مرۆیی.


خەمڵاندنى ڕۆژنامە ئەمریکییەکە بۆ جەنگى ئێران

  • لەو 47 ملیار دۆلارە، 29 ملیار دۆلار بۆ تەقەمەنی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا لە سەرەتای جەنگەکە بەکارهاتووە.

  • تێچووی لە ناوبردنی سەکۆی مووشەکی ئێران، شەش ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.

  • ئەم ژمارانە ئەو زیانانە لە خۆ ناگرێت کە بەر بنکەکانی ئەمریکا کەوتووە لە ناوچەکەدا.

  • ئامارەکان لە لایەن هێزەکانی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا کۆکراوەتەوە.

  • ئەم هێزانە سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

هەڵکشانی خەرجی جەنگی ئێران لەسەر ئەمریکا لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەیلوول تێچووی جەنگەکە 43 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بووە.

واشنتن پۆست نووسیویەتی، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا حەوت ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی خەرجکردووە، بەجۆرێک سوپا دوو ملیار دۆلار و هێزە دەریایەکان یەک ملیار و 450 ملیۆن دۆلاریان خەرجکردووە.

یەسنا ئومێد

Thu Oct 29 2026

Loading related news...