
لەسەر گیرفانى خۆى پێنج ملیۆن دۆلار بۆ مەزارگەى سەیدە زەینەب تەرخانکرد.
پێنج ملیۆن دۆلارى دیکەشى بۆ مزگەوتى ئەمەوى تەرخانکرد.
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ سووریا، سەردانى مەزارگەى سەیدە زەینەب و مزگەوتى ئەمەوى کرد.
عەلى زەیدى پێنج ملیۆن دۆلارى بۆ مەزارگەى سەیدە زەینەب خەرجکرد.
پێنج ملیۆن دۆلاریشى بۆ مزگەوتى ئەمەوى تەرخانکرد.
زەیدى لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق، لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا پێشوازى لێکرا، دواتر سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکى باڵاى شاندى هەردوو وڵاتیان کرد، کە تیایدا گفتوگۆ لەبارەى پەرەپێدانى هەماهەنگیی هاوبەش لە سەرجەم بوارەکان، بەتایبەت لە ڕووى ئابوورى و کۆمەڵایەتییەکان و بەهێزکردنى هەماهەنگییە ئەمنییەکان کرا.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەى هەناردەى نەوتى عێراق بۆ بەندەرى بانیاسى سووریا، بە تواناى هەناردە کە بگاتە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، لەگەڵ زیادکردنى قەبارەى بارزگانیی نێوان هەردوو وڵات.
سەردانەکەى زەیدى بۆ سووریا یەک ڕۆژى خایاند و ئێوارەی هەمان ڕۆژ گەڕایەوە عێراق.
