
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ئاشکرای دەکات، سەرەڕای مەترسییەکانی دووبارە هەڵگیرسانەوەی جەنگ، خواستی جیهانی لەسەر نەوت، بەرەو بووژانەوە هەنگاو دەنێت.
ئاژانسەکە بۆ مانگی حوزەیران پێشبینی کردبوو، خواستی نەوت ڕۆژانە بە بڕی 1.1 ملیۆن پاشەکشە بکات، بەڵام ئێستا ئەو بڕە بۆ یەک ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە کەمبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، نەوتی خاوی بە بازاڕکراو بەشێوەیەکی بەرچاو و بەبڕی 4.1 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە، لە مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە 98.8 ملیۆن بەرمیل خراوەتەڕوو، ئەوەش دوای ئەوەی لە هوورمز دەست بە هەناردەی نەوت کرابووەوە.
سەرەڕای ئەو زیادبوونەی تۆمارکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەروارد بە پێش جەنگ، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە جیهاندا بە بڕی 9.4 ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە باسلەوە دەکات، هەناردەی نەوتی وڵاتانی کەنداو ڕۆژانە 6.5 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە، ئێستا ڕۆژانە ئەو وڵاتانە 16.1 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکەن، لە کاتێکدا پێش هەڵگیرسانی جەنگ، ئاستی هەناردەی نەوتى کەنداو 24 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بوو.
ئاژانسەکە پێشبینی دەکات، ئەگەر دۆخی هوورمز ئاسایی ببێتەوە، ڕۆژانە بڕی 7.5 ملیۆن بەرمیل نەوت زیاتر لە ساڵی داهاتوودا بخرێتە بازاڕەوە.

.jpg)

.jpg)
