
لە هەندێک میدیاى عەرەبى هەواڵى لادانى وەزیرەکانى نەوت، گواستنەوە و پەیوەندییەکان بڵاو کرایەوە.
وەزیری نەوتی عێراق ڕەتی دەکاتەوە دەستی لە پۆستەکەی کێشابێتەوە و دەڵێت، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.
باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لە دەستلەکارکێشانەوەی دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە و دەڵێت، "ئەگەر بمەوێت دەست لەکار بکێشمەوە بە ئاشکرا و لەبەردەم حکومەت و میدیاکاندا ئەو کارە دەکەم، ئەو کارەش دەکەوێتە سەر شێوازی کارکردنم لە داهاتوودا".
بەرپرسیارێتییەکمان هەڵگرتووە کە ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی خستووەتە ئەستۆمان بە پاراستنی سامانی نەوتیی وڵات.
ئەم هەنگاوانە کارێکی ئاسان نییە، ڕووبەڕووی فشاری زۆر دەبینەوە لە چەند لایەنێکەوە.
ئەو فشارانە کاریگەری ناکاتە سەر ئەرکەکەمان بەشێوەیەکی پیشەیی و نیشتمانی.
هەڵسەنگاندنی وەزیری نەوت و وەزارەتەکەش بەرپرسیارێتیی حکومەتە و دەکەوێتە سەر ئەو سەرکەوتنانەی کە وەزارەت دەتوانێت پیشانی بدات.
هاوکات ڕاگەیاندنى وەزارەتى نەوت ڕایگەیاند، وەزیر بەردەوامە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی و بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکانی لە بارەگای وەزارەتەوە جێبەجێ دەکات.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە میدیاى عەرەبى و عێراقى بڵاویان کردەوە، لە چوارچێوەى گۆڕانکاریی وەزاریدا، عەلى زەیدى هەریەکە لە وەزیرى نەوت، گواستنەوە و پەیوەندییەکان لادەبات.
عەلى زەیدى و عەبدولفەتاح سیسى کۆبوونەوە
زەیدی: لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەکەین