
دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاندووە دادگا سزای حەوت ساڵ زیندانیی بەسەر بەهادین نوور محەممەد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان سەپاندووە و پابەندیشی کردووە بە گەڕاندنەوەی زیاتر لە 40 ملیار دینار بۆ دەوڵەت.
ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانییەکەی سوودانی لە کۆتایی مانگی ئایاردا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دەستگیرکرا، پاش ئەوەی دەرکەوت ئەو سامانەی بە شێوەی نایاسایی کۆیکردووەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 5 ملیار و 800 ملیۆن دینار، هاوکات لەگەڵ زیاتر لە 10 ملیۆن و 990 هەزار دۆلار.
سەپاندنی ئەم سزایانە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە لە چوارچێوەی لێپرسینەوە یاساییەکانە سەبارەت بە گەندەڵی و بەدەستهێنانی سامانی نایاسایی، کە تیایدا جگە لە زیندانیکردنی بەرپرسان بەهۆی پابەندنەبوون بە پێوەرەکانی ئەستۆپاکی دارایی، تەواوی ئەو سامانە بەدەستهاتووانەش بەپێی یاسا بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێندرێنەوە.
عەلا جبووری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبا بە تاوانی گەندەڵی بە 7 ساڵ زیندانی سزا درا
بەرپرسێکى وەزارەتى کارەباى عێراق بەتۆمەتى گەندەڵى سزادرا
دەستەی دەستپاکیی عێراق تۆڕێکی گەورەی ساختەکاری لە ناسڕییە ئاشکراکرد
دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی ساختەکاریی وەرگرتنی پێشینەی بانکی لەبابل دەستگیرکرد
