
عەلی زەیدی لەگەڵ شا عەبدوڵا کۆدەبێتەوە.
عەبودی: لەسەردانەکەدا بڕیارە چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات واژۆبکرێت.
بە گوێرەى ئەو زانیارییەى گەیشتووە بە کەناڵ8، حەیدەر عەبودی گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئوردن و لەگەڵ شای عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن کۆدەبێتەوە.
سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگی دووقۆڵی نێوان دوو وڵاتەکەیە.
پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر وڵاتان.
لە سەردانەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێڕاق کۆمەڵێک یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆدەکرێت.
ئەو یاداشتی لێکتیگەیشتنانە بواری نوێ بۆ بەرنامەی ئابووری و وەبەرهێنان بۆ هەردوو وڵات دەکاتەوە.
خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵات دەکات.
سەردانەکە بەرجەستەکردنی دیدی عێراق و ئوردنە بۆ فراوانکردنی لێکتێگەیشتنی عەرەبی و هەرێمی.
پاڵپشت بە چارەسەرەکان کە ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری گەلەکەی دەپارێزێت.
کۆتا کۆبوونەوەی عەلی زەیدی لەگەڵ شای ئوردن لە 22ـی ئەیلوولی 2026ـ بوو، ئەوکات گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەرێمایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و عەممان کردووە.
هەروەها هەردوولا جەختیانکردنەوە لە پێویستی کارکردن بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی ئاشتی، لەپێناو دوورخستنەوەی جەنگ و ململانێکان و لێکەوتەکانی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.


بەغداد پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ دەکات؛ زەیدی گەشتێکی دوو ڕۆژە ئەنجامدەدات





