سەباح نوعمان: تیکەڵکردنی یەبەشە بە حەشدی شەعبی بەشێکە لە بەرنامەی حکومەتی عێراق.
سەباح نوعمان: جەختدەکەینەوە لە بونیادنانەوەی شنگال.
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا لەسەر تێکەڵبوونی 2600 ئەندامی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال لەگەڵ دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتیی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕێوڕەسمی هەڵوەشاندنەوەی سەربازیی یەبەشە و تێکەڵبوونی لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەرپرسیارێتیی ئەمنی لە چیای شنگال دەگوازرێتەوە بۆ سەر دامەزراوە فیدراڵییەکان.
ئەو تێکەڵاوبوونە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتی عێراق و بەرنامەی کۆکردنەوەی چەکە لە دەستی دەوڵەت.
لە پێناو بونیادنانی قۆناغێکی نوێ لە بەرپرسیارێتیی ئەمنی لە شارۆچکەی شنگال.
سەباح نوعمان ڕایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عێراق قوربانییانی ئێزدی بۆ بەرگریکردن لە عێراق، شنگال بە تایبەتی، لە بەرەنگاربوونەوەی تیۆر بەرز دەنرخێنێت، بەڵام پابەندبوونیشی بە بنەما نیشتمانییەکان و دەستوور دووپاتدەکاتەوە کە لە دەستووردا پێکهێنانی یەکەی سەربازی لە دەرەوەی هێزە چەکدارەکان قەدەغە دەکات.
ئەمڕۆ 2500 ئەندامى یەبەشە لە شنگال دەچنە ناو هێزە ئەمنییەکانى عێراق

