حەمید شەتری لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دوورخرایەوە

پووختەى هەواڵەکە:

  • دوو ساڵ بوو حەمید شەترى ئەو پۆستەى بە دەستەوە بوو.

  • کۆتایهێنان بە ئەرکەکەى بە واژۆى بەرێوەبەرە تازەکەى نووسینگەى عەلى زەیدییە.

  • شەتری یەکەم بەرپرسی عێراق بوو، دوای ڕووخانی دەسەڵاتى ئەسەد، سەردانی سووریای کرد.


لەسەر بڕیاری عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.


زانیارییەکان لەبارەى دوورخستنەوەى شەترى:

  • بەگوێرەى فەرمانێکی دیوانییە، کە ئەمڕۆ دووشەممەوە، لەلایەن ڕەشاد خەڵەف هاشم، بەڕێوەبەری نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە واژۆکراوە.

  • بڕیارەکە لەسەر ڕاسپاردەى عەلى زەیدى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراقە.

  • بڕیارەکە لە ئەمڕۆ 26ـى 10ـەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

  • ڕەشاد خەڵەف، ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە، بە بڕیاری زەیدی کرا بە بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

حەمید ڕەشید فلەیح شەتری، ساڵی 2024 لەلایەن محەممەد شیاع سوودانییەوە بە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دیاریکرا، پێشتر جێگری سەرۆکی دەزگاکە بووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەبەرێکی نوێی بۆ نووسینگەکەی دیاریکرد

ئارام یوسف

Mon Oct 26 2026

Loading related news...