نەورۆز براوە بوو، ئەمڕۆش دهۆک و زاخۆیە

  • نەورۆز لە پلەى دووەمە

  • یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانى وەرزەکە تۆمارکرا

لە گەڕى دەیەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى نەورۆز سەرکەوتنێکى گەورەى بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵى بێوەڵام توانى لە مینا بباتەوە و بە شێوەیەکى کاتى هاتە پلەى دووەم

یەکێک لە جوانترین گۆڵەکان

هەردوو گۆڵەکەى یانەى نەورۆز لە یارییەکە لە ڕێگەى حەبیب ئۆسلاتى پیشەگەرى تونسى تۆمارکرا کە گۆڵى یەکەمى یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانى ئەم وەرزەى خولى ئەستێرەکانى عێراق بوو.

ئەمڕۆ دهۆک و زاخۆیە

لە چوارچێوەى گەڕى دەیەمى خولەکە، ئەمڕۆش دوو یانەى کوردى دیکە بۆ سێ خاڵى یارییەکەیان لە دەرەوەى یاریگەى خۆیان دەجەنگن، دهۆک دەبێتە میوانى جۆلان و زاخۆش لە یارییەکى قورسدا بەرامبەر یانەى نەفت دەوەستێتەوە.

هەرێز جەمال

Sat Oct 17 2026

Loading related news...