فایەق زێدان بەشدارى لە کۆنفرانسى ساڵانەى دەستپێشخەرى عێراق لە لەندەن کرد.
فایەق زێدان لە پانێڵێکدا باسى لە بیرەوەرییەکى سەرۆک مام جەلال بۆ ئامادەبووان کرد.
دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق لە میانى بەشدایکردنى لە کۆنفرانسى ساڵانەى دەستپێشخەریی عێراق لە دامەزراوەى چاتام هاوس لە لەندەن، لە وەڵامى پرسیارێکدا لە بارەى پەیوەندییەکانى عێراق و ئێران، بە گێڕانەوەى بیرەوەرییەکى مام جەلال باس لە پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات دەکات.
کاتى خۆى باڵیۆزێکى ئەمریکا سەردانى مام جەلالى کردبوو لە ماڵە تایبەتەکەى، باڵیۆزەکە بە بینینى وێنەى کۆفى ئەنان و جۆرج بوشى کوڕ و ئیمام خومەینى سەیرى سووڕماوە و پرسیارى کردووە بوونى وێنەى ئەم سێ کەسە لەسەر یەک دیوار نامۆیە، مام جەلالیش لە وەڵامدا پێى گوتووە، کوفى ئەنان هێڵى 36ـى بۆ دروستکردن و پاراستنى لە هێرشى سەدام پاراستنى لە دواى ڕاپەڕین، جۆرج بوشى کوڕیش لە 2003 عێراق ڕزگارکرد، ئیمام خومەینیش، سنوورى هەزار و 400 کیلۆمەتریان هەیە، ئێران دراوسێیە وەک هەر دەوڵەتێکى دیکەى دەوروبەرمان ئاڵوگۆڕیى بەرژەوەندى و پەیوەندیمان هەیە، بەڵام زیادەڕەوى هەیە لە هەستیارى تێڕوانین لە پەیوەندییەکانى عێراق و ئێران.

