
ڕێکارەکانى حکومەتى عەلى زەیدى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بەردەوامن.
گوژمەى هەر پڕۆژەیەک بگاتە یەک ملیار دینار پێویستى بە ڕەزامەندى نووسینگەى عەلى زەیدى دەبێت.
چاودێریى دارایی وردبینى بۆ سەرجەم گرێبەستەکانى پڕۆژەکان دەکات.
لە کۆبوونەوەى شەوى ڕابردووى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، بڕیار درا بە پابەندکردنی سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان بە ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی عەلى زەیدى لە سەرجەم پڕۆسەکانی شیکردنەوەی تەندەری ئەو گرێبەستانەی کە بەهاکەیان ملیارێک دینار یان زیاترە، ئەمەش بە مەبەستی ئامادەبوونی نوێنەرێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران.
دیوانی چاودێریی دارایی وردبینیی پێشوەختە بۆ مامەڵە یان گرێبەستەکان دەکات پێش جێبەجێکردن و خەرجکردنی پارەکانیان.
واتە هیچ پارەیەک بۆ گرێبەست و مامەڵە داراییەکان لەگەڵ حکومەتى عێراق خەرج ناکرێت تاوەکو چاودێریی دارایی ڕەزامەندى لەسەر نەدات.
بڕیارەکە بۆ چاودێریى سەرجەم گرێبەستى پڕۆژەکانە کە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە تەمویلى دارایى دەکرێن.
بە ئامانجى ڕێگرییە لە گەندەڵیی دارایی و بەهەدەردانى پارە.
هاوکات، ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق پێداچوونەوەی کرد بە خشتەکانی داتا داراییەکانی هەژماری دەوڵەت تاوەکو مانگی ئابی ئەمساڵ، کە تایبەتن بە داهات و خەرجییە کردارییەکانى وەزارەتەکان بۆ هەردوو بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان.
ئەنجوومەنى وەزیران، پێداچوونەوەى بە ڕاپۆرتی وەرزی دووەمی ساڵی 2026ـى سندووقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق کرد، بە پشتبەستن بە حوکمەکانی یاسای گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق ژمارە (9ـى ساڵی 2012)ـى هەموارکراو.
تەرمی پەرلەمانتارێکی پێشووتری سوننەکان لە شوقەیەک لە بەیرووت دۆزرایەوە
فەرمانى دەستگیرکردن بۆ کوڕێکى ئەمیندارى کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق دەرچوو
