
بەشێک لە هاونیشتمانییان ڕێگەى لیبیا بۆ کۆچ بەکاردەهێنن.
بەشێکیان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەستگیر دەکرێن.
تاوەکو ئێستا چەندین کۆچبەر لە ڕێگەى باڵیۆزخانەى عێراقەوە گەڕێنراونەتەوە.
ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان شەش کۆچبەرى کوردى دۆزیوەتەوە و ئێستا لە باڵیۆزخانەن و بەمزووانە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان، ئەوەش لە کاتێکدایە هەر لەم مانگەدا 11 کۆچبەر گەڕێندرابوونەوە.
ئەو شەش کۆچبەرە گەیشتوونەتە باڵیۆزخانەکەمان.
ڕێکارەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەیان دەستیپێکردووە.
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە و ڕادەستى کەسوکاریان دەکرێنەوە.
گەڕان و سۆراغە وردەکانمان بووەتە هۆی ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو شەش کۆچبەرە.
ئەحمەد سەحاف “پێویستە گەنجان ئاگادارى تۆڕەکانی بەقاچاخبردن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ بن”.
پێشتر کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ مانگی سووری لیبی بەردەوامن بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمی 18 کۆچبەر کە گومان دەکرێت خەڵکی عێراق بن.
11 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە گەیشتنەوە هەولێر
چارەنووسی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا؛ پشکنینی DNA ڕاستییەکان ئاشكرا دەکات





