ئۆکرانیا: درۆن و یەکەى درۆنمان لە هەرێمى کوردستان جێگیر نەکردووە

مەعاز فەرحان2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • باڵیۆزخانەى ئۆکرانیا هەواڵێکى میدیاى ئێرانى ڕەتکردەوە.

  • بەهۆى جەنگەوە پەیوەندیى نێوان ئۆکرانیا و ئێران ئاڵۆزە.

  • لە جەنگى ئۆکرانیا و ڕووسیادا بەکارهێنانى درۆنەکان وەک چەکێکى کوشندە بەردەوامە.


باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق، سەرلەبەری ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانە ڕەتدەکاتەوە کە باسیان لە جێگیرکردنی یەکە سەربازییەکان و درۆنى ئۆکرانی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ڕایگەیاند، ئەم دەنگۆیانە "چەواشەکارییەکی بە مەبەستن".


باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا:

  • ئەم بانگەشانە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نین.

  • ئۆکرانیا هیچ جۆرە درۆن، یەکەی درۆن، یان کارمەند و سەربازی سەر بە یەکەى درۆن، نە لە هەرێمی کوردستان و نە لە چ شوێنێکی دیکەی عێراق جێگیر نەکردووە.

  • ئۆکرانیا بە تەواوی ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت.

  • بایەخێکی زۆر بە پەوەندییە دۆستانەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین.

لە کۆتاییدا داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە کە لە گواستنەوەی هەواڵدا ورد بن و لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و بانگەشەى پشتڕاستنەکراوە دوور بکەونەوە.

ئەم ڕوونکردنەوەیەی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە وەڵامى ئاژانسی "تەسنیم"ـی ئێران بوو کە لە 20ـى تشرینى یەکەمى 2026 کە لەو بارەیەوە ڕاپۆرتێکى بڵاوکردبووەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ ئاگربەستى ڕووسیا و ئۆکرانیاى ڕاگەیاند؛ زێلێنسکى ئاگای لێنەبووە

پێدەچێت ڕووسیا و ناتۆ لە "کالینینگراد" بدەن بە یەکدا و دۆخەکە بتەقێتەوە

Loading related news...