
بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانى دەڵێت، هاونیشتمانییان پێویستە کولتوورى بایکۆتى کاڵاى گران جێبەجێ بکەن
نەوزاد شێخ کامیل: دابەزینى بەهاى دینار کاریگەرى لەسەر بەرزبوونەوەى نرخى کاڵاکان هەبووە
بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانى: بازرگانەکانى هەرێمى کوردستان بە نرخى بازاڕ دۆلار دەکڕن
نەوزاد شێخ کامیل: هەرکات ئەسیکۆدا جێبەجێ بکرێت نرخى کاڵاکان دادەبەزێت
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانى، لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، سێ داواکارییان لە هاونیشتمانیان هەیە کە لەکاتى چوونیان بۆ مارکێتەکان ئەگەر نرخەکان زۆر گران کرابوون، لیژنەکانى قایمقامییەتى لێ ئاگادار بکەنەوە، هاوکات پێویست ناکات هاونیشتمانیان هەڵپە بۆ کڕینى کاڵاکان بکەن، دەکرێت بەگوێرەى پێویستییەکان کاڵا بکڕدرێت".
هاونیشتمانییان پێویستە کولتوورى بایکۆتى کاڵاى گران جێبەجێ بکەن.
کە دەچنە مارکێتەکان هەر کاڵایەک گران بوو نەیکڕن.
ئەمەش وا دەکات بازرگانەکە نرخەکان داببەزرێت و یەکێکە لە ڕێگاکانى دابەزاندنى نرخ .
وەک وەزارەتى بازرگانى بەردەوام هاوسەنگیان لەنێوان هاونیشتمانییان و بازرگانەکان پاراستووە.
بازرگانەکانیش ئەگەر هاوکاریی نەکرێن ناتوانن کاڵا وەک پێویست هاوردەى هەرێمى کوردستان بکەن.
دابەزینى بەهاى دینار کاریگەرى لەسەر بەرزبوونەوەى نرخى کاڵاکان هەبووە.
بازرگانەکان لە بازاڕى ڕەش دۆلار دەکڕنەوە بەمەبەستی هاوردەکردنى کاڵاکان".
هێشتا سیستمى ئەسیکۆدا جێبەجێ نەکراوە تاوەکو لە بانکى ناوەندیی بازرگانەکان بە نرخى فەرمى دۆلار وەربگرن.
هەرکات سیستمى ئەسیکۆدا جێبەجێ بکرێت بازرگانەکان بتوانن دۆلار بە نرخى فەرمى وەربگرن، کاریگەرى لەسەر دابەزینى نرخى کاڵا و پێداویستییەکان دەبێت.





