جێگری زەیدی: بەمنزیکانە بەهای دینار لە بازاڕی ڕەشدا بەرزدەبێتەوە

جێگری زەیدی: بەمنزیکانە بەهای دینار لە بازاڕی ڕەشدا بەرزدەبێتەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • محەممەد تەمیم: بەهای دینار لە بازاڕدا هاوشێوەی نرخی فەرمی دەبێت.

  • جێگری زەیدی: ئەمڕۆ 500 ملیۆن دۆلار دەگاتە عێراق.


محەممەد عەلی تەمیم، جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئابوورى، ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ بڕی 500 ملیۆن دۆلار لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بگاتە بانکی ناوەندی عێراق، ڕاوێژکارێکی ئابووری عەلی زەیدیش دەڵێت بەمزووانە نرخی دینار لە بازاڕدا نزیکدەبێتەوە لە بەهای فەرمی و دەشڵێت لەو قسەیەم بەرپرسم.


گەیشتنى دۆلار بۆ عێراق و بەرزبوونەوەى بەهاى دینا

  • بەهای گۆڕینەوەی دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا بەرامبەر بە دینار نزیکدەکرێتەوە لە نرخی فەرمی.

  • پەیوەندی ئەم حکومەتە لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندییەکی باشە و لەسەر بنەمای متمانەیە.

  • ساڵانی ڕابردوو بڕی دۆلاری کاش بۆ عێراق کەمکرابووەوە بۆ سێ ملیار دۆلاری ساڵانە.

  • لەم دوو مانگەدا ئەمریکا بڕیاری ناردنی سێ ملیار دۆلاری داوە.

ئەوە لە کاتێكدایە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو یەک ملیار دۆلار گەیشتووەتە عێراق و بە گوێرەی ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران هاتنی بارە دۆلارەکان بەردەوامیی دەبێت.

Loading related news...