
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوای کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ماددەی 140 دەکات.
جەبێت حکومەتى خۆجێی ئەو ناوچانە ئاوەدان بکاتەوە.
ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا لە ڕاگەیێنراوێکیدا کە خۆى لە یانزە خاڵ دەبینێتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، دەستوور باڵاترین سەرچاوەیە و بڕیارەکانی دادگا پابەندکەرن.
داوای کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ماددەی 140 و یەکلاکردنەوەی سنوورە کارگێڕییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەینەوا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە دەکات بە گوێرەى دەستوور.
تاوەکو حکومەتی خۆجێیی بتوانێت ئەو ناوچانە ئاوەدان بکاتەوە و ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە.
داوای چارەسەرکردنی دۆخی کارگێڕیی قەزای شنگال بە شێوەیەکی یەکجاری کراوە.
لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و لێپرسینەوە لەو کەسانەی ڕێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا دەکەن.
داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان و ڕادەستکردنی تێوەگلاوانی بە دادگا کردووە.
هەروەها داوای لە حکومەتی فیدراڵیش کردووە مووچەی شەش هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدان بگەڕێنێتەوە.
کە بە بیانووی لێپرسینەوە و دادپەروەری ڕاگیراون.
سەرەڕای قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی گوندە عەرەبنشینە زیانلێکەوتووەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا، لە وانەش شارەدێى ڕەبیعە.

