عێراق بڕیاریدا بە یەکخستنى کارتى زانیاری و نیشتمانى

پووختەى هەواڵەکە

  • هەرێمى کوردستان ئاگادار نەکراوەتەوە لە یەکخستنى کارتى نیشتمانى و زانیارى.

  • بەڕێوەبەرایەتییەکانى نوسینگەکانى زانیاریی بەردەوامن لەکارکردنى کارتەکە.


ئاودێر سەلیم، لێپرسراوى ڕاگەیاندن لە نوسینگەکانى زانیاریی سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، زۆرجار لە میدیا عێراقییەکان باس لە لابردنى کارتى زانیارى یاخود یەکخستنى لەگەڵ کارتى نیشتمانى دەکرێت، بەڵام ئەم بابەتە کات و ئامادەکاریی تەواوى پێویستە و تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە.


تاکو ئێستا بەردەوامە لە کارکردن

  • نوسینگەکانى زانیاریی لە پارێزگاکان بەردەوامن لە کارکردن.

  • تاوەکو ئێستا کارتى زانیاریی بەڵگەنامەیەکى فەرمى داواکراوە.

  • بۆ جێبەجێکردن و ڕاییکردنى مامەڵەى هاونیشمانییان لە زۆربەى فەرمانگەکاندا.

هەفتەى ڕابردوو، میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ڕۆژنامەی فەرمیی سەباحی ڕاگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و زانیاری ئاگادارکراونەتەوە لەوەی دەستبکەن بە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی یەکخستنی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

عێراق کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی یەکدەخات؛ لە هەرێم دەکەوێتە ساڵی داهاتوو

Loading related news...