مەسروور بارزانى لەگەڵ باڵیۆز و کونسوڵی گشتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

مەسروور بارزانى لەگەڵ باڵیۆز و کونسوڵی گشتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • مەسروور بارزانى، ڕایگەیاند، بڕیاربەدەستانی بەغداد باوەڕیان بە فیدراڵیزم نییە.

  • مەسروور بارزانى، ڕایگەیاند، دەیانەوێت بە عەقڵییەتێکی مەرکەزی ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن.

  • مەسروور بارزانى، ڕایگەیاند، پێویستە دەستوور وەکخۆی جێبەجێ بکرێت.

  • مەسروور بارزانى، ڕایگەیاند، هەوڵی تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدرێت.


فەرمانگەى میدیا و زانیارى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مەسروور بارزانى لەگەڵ باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلۆماتکارانی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و دوایین پەرەسەندنەکانی ئەمدواییانەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان تاوتوێکردووە.


ناوەڕۆکى قسەکانى مەسروور بارزانى

  • لە دوای 2003ەوە، سیستمی سیاسیی عێراق لەسەر بنەمای فیدراڵیزم بونیاد نرا.

  • هەرێمی کوردستان بە گوێرەى دەستوور قەوارەیەکی دەستووری و یاساییە.

  • بڕیاربەدەستانی بەغداد، باوەڕیان بە فیدراڵیزم نییە.

  • دەیانەوێ بە عەقڵییەتێکی مەرکەزی ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن و مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکەن.

  • پێویستە دەستوور وەکخۆی جێبەجێ بکرێت.

  • نەک بە شێوەیەک کە ئەوەی لە بەرژەوەندیی خۆیان بێت، جێبەجێی بکەن و ماددەکانی دیکەش فەرامۆش بکەن وەک ماددەی 140 کە چەندین ساڵە جێبەجێ نەکراوە.

  • هەروەها دۆخی نائاسایی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمى کوردستان ئاسایی نەکراوەتەوە.

  • کێشەی گەلی کوردستان لەگەڵ حکومەتی بەغداد، تەنیا مووچە و بودجە نییە.

  • بەڵکو ماف و دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و داننان و ڕێزگرتنە لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

  • ئەوان بەردەوام هاوکار و یارمەتیدەری حکومەتی فیدراڵ بوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کاری نایاسایی.

  • ئامادەشن بۆ هەموو هاوکارییەک بۆ چارسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور.

  • هیواشى خواست لە هەموو عێراق، ئەو کارە نایاساییانەی هەن بنبڕبکرێن.

  • بەڵام ئەو ڕێکار و بڕیارانەی بەم دواییانە، بە ناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دژی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەرچوون، دەستووری نین و ڕەتی دەکەنەوە.

  • ئەوان لەگەڵ بنبڕکردنی گەندەڵی و دزینی سامانی سرووشتین لە هەموو عێراق و هەموو هاوکارییەکیش پێشکەش دەکەن.

  • بەڵام بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، هەوڵی پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدرێت کە قبوڵکراو نییە.

  • ئەگەر بەڕاستی مەبەستییان سەروەری یاسایە، عێراق پڕە لە گەندەڵی و دزی و چەکی بێ مۆڵەت، با ئەوانە بنبڕ بکەن.

دەشڵێت: گەلی کوردستان بە هەموو هێزیکیەوە، بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداریان نابێت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان دووپات کردەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

نوێترین لێدوانى زەیدى لەبارەى کێشەکان: کورد بەشێکى ڕەسەنی گەلی عێراقە

مەسروور بارزانی: ئێمە و یەکێتی ئامادەییمان پیشان داوە بەشداریی کۆبوونەوەکەی بەغداد بکەین

جەبار حسین

Thu Nov 26 2026

Loading related news...