وەزارەتی تەندروستی: ڤاکسینی پەتای وەرزی سەلامەت و کاریگەرە

'' بۆ پاراستنی تەندروستی و دووربوون لە ئاڵۆزییەکانی ئەنفلۆنزا ڤاکسینی پەتای وەرزی وەربگیرێت''
'' بۆ پاراستنی تەندروستی و دووربوون لە ئاڵۆزییەکانی ئەنفلۆنزا ڤاکسینی پەتای وەرزی وەربگیرێت''

پووختەی هەواڵەکە

  • '' ڤایرۆسی پەتای وەرزی سیستمی بەرگریی جەستە چالاک دەکات ''

  • '' بۆ پاراستنی تەندروستی و دووربوون لە ئاڵۆزییەکانی ئەنفلۆنزا ڤاکسینی پەتای وەرزی وەربگیرێت''


وەزارەتیی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنوێنییەک سەبارەت بە ئەنجامدانی ڤاکسینی پەتای وەرزی دەخاتەڕوو.


ئەو کەسانە کێن پێویستە ڤاکسینی پەتای وەرزی وەربگرن؟

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت '' ئەم کەسانە ڤاکسینی پەتای وەرزی بکەن ''

  • هەموو کەسێک( لە منداڵاندا لە تەمەنی سەروو شەش مانگییەوە) لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا

  • کەسانی بەتەمەن

  • خانمانی دووگیان

  • ئەو کەسانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە

  • کارمەندانی تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤاکسینی پەتای وەرزی دەڵێت:

  • ڤایرۆسی پەتای وەرزی سیستمی بەرگریی جەستە چالاک دەکات.

  • بۆ پاراستنی تەندروستی و دووربوون لە ئاڵۆزییەکانی ئەنفلۆنزا ڤاکسینی ئەنفلۆنزا وەربگیرێت.

  • پێویستە هەموو ساڵێک ڤاکسینی پەتای وەرزی وەربگیرێت، چونکە ڤایرۆسەکانی پەتای وەرزی هەموو ساڵێک دەگۆڕێن و خۆیان نوێ دەکەنەوە.

  • ڤاکسینی پەتای وەرزی سەلامەت و کاریگەرە.

لێکەوتە نەخوازراوەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی پەتای وەرزی چین؟

  • ئازار

  • سووربوونەوەیەکی کەم لە شوێنی لێدانی ڤاکسینەکە

  • تایەکی سووک

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

ئەو کەسانەی پێشتر هەستیارییان بە ڤاکسینی پەتای وەرزی هەبووە، پێش دووبارە وەرگرتنەوەی ڤاکسینەکە ڕاوێژ بە پزیشكی پسپۆڕ بکەن.

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

لەم کاتەدا ڤاکسینی دژە پەتای وەرزی بکە | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Sun Nov 29 2026

Loading related news...