توێژینەوەیەکی نوێ: زیاتر لە 500 ملیۆن کەس لە جیهاندا شەکرەی جۆری دوویان هەیە

پێشبینیی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2030 نزیکەی حەوت هەزار کەس لە هەر 100 هەزار کەسێک تووشی شەکرەی جۆری دوو ببن.
پێشبینیی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2030 نزیکەی حەوت هەزار کەس لە هەر 100 هەزار کەسێک تووشی شەکرەی جۆری دوو ببن.

پووختەی هەواڵەکە

  • نزیکەی %7ـی دانیشتووانی جیهان تووشبووی شەکرەی جۆری دوون.

  • پێشبینیی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2030 نزیکەی حەوت هەزار کەس لە هەر 100 هەزار کەسێک تووشی شەکرەی جۆری دوو ببن.


لە توێژینەوەیەکدا چەند ئامارێک لەسەر تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو لە جیهاندا خراونەتە ڕوو.


ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە شەکرەی جۆری جۆری دوو لە وڵاتانی چین، هیندستان و ئەمریکا تۆمار کراوە.

  • شەکرەی جۆری دوو نەخۆشییەکی درێژخایەنە، تێیدا جەستە ناتوانێت بڕی پێویستی هۆڕمۆنی ئینسۆلین بەکاربهێنێت.

  • شەکرەی جۆری دوو نۆیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانە لە جیهاندا.

  • قەڵەوی یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو، زیاتر لە دوو ملیار کەسی پێگەیشتوو لە جیهاندا کێشی زیادەی جەستەیان هەیە.

  • نزیکەی %7ـی دانیشتووانی جیهان تووشبووی شەکرەی جۆری دوون.

  • پێشبینیی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2030 نزیکەی حەوت هەزار کەس لە هەر 100 هەزار کەسێک تووشی شەکرەی جۆری دوو ببن.

چۆن شەکرەی جۆری دوو سەرهەڵدەدات؟

  • خانەکانی ماسولکە و جگەر وەڵامێکی ئەوتۆیان بۆ هۆڕمۆنی ئینسۆلین نابێت، واتە هۆڕمۆنی ئینسۆلین ناتوانێت بەباشی کار لەسەر خانەکانی ماسولکە و جگەر بکات.

  • ڕژێنی پەنکریاس کە بەرپرسە لە دروستکردنی هۆڕمۆنی ئینسۆلین، ناتوانێت بڕی پێویستی هۆڕمۆنی ئینسۆلین دروست بکات.

  • هۆڕمۆنی ئینسۆلین بەرپرسە لە ڕێکخستی ئاستی شەکری خوێن، واتە هانی شەکری خوێن دەدات بچێتە ناو خانەکانی ماسولکە و جگەرەوە، بەمەش ئاستی شەکری خوێن کەم دەبێتەوە.

باوترین نیشانەکانی شەکرەی جۆری دوو

  • بوونی کێشە لە بینیندا

  • درەنگ ساڕێژبوونی برین

  • سڕبوونی دەست و قاچەکان

  • هەستکردن بە ماندوویی

  • هەستکردن بە برسییەتی بەردەوام

  • هەستکردن بە تینویەتیی بەردەوام

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی شەکرە: نزیکەی %10ـی کەسانی پێگەیشتوو تووشبووی شەکرەن! | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Sat Nov 28 2026

Loading related news...