
تیمە پزیشکییەکانی بەشی نەشتەرگەریی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شاری فریاکەوتنی فێرکاری، توانیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ژیانی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان ڕزگار بکەن.
منداڵەکە بەهۆی قوتدانی ساچمەوە گەیەنرابووە نەخۆشخانەی شاری فریاکەوتنی فێرکاری لە سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: لە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی ژیانی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان ڕزگار کرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان بەهۆی قوتدانی ساچمەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەی شار، چەند پشکنینێکی سەرەتایی بۆ ئەنجام درا و شوێنی ساچمەکە لە جەستەی منداڵەکەدا دەستنیشان کرا.
دەستبەجێ تیمی پزیشکیی پسپۆڕ بڕیاری دەرهێنانی ساچمەکەیان دا و بە ڕێگەی ناوبینیی و بەبێ ئەوەی پێویست بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی کراوە بکات، ساچمەکەیان دەرهێنا، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و پاراستنی سەلامەتیی گیانی منداڵەکە.
پرۆسەکە بە سەرپەرشتیی د. دیلان پزیشکی پسپۆڕی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن، ماندووبوونی پزیشکان و کارمەندانی بەشی نەشتەرگەریئ فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا و توانرا ساچمەکە بهێنرێتە دەرەوە.
لە ئێستادا باری تەندروستیی منداڵەکە بە تەواوی جێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.



بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
بەشى مێشک لە نەخۆشخانەى شار خەڵاتێکى جیهانى بردەوە | CHANNEL8

