
پووختەی هەواڵەکە
تاوەکو ئێستا نزیکەی شەش هەزار کەس بە ئیبۆلا گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات 12 هەزار کەسی تێپەڕاند.
تاوەکو ئێستا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات کۆنتڕۆڵ نەکراوە و ژمارەی دەستنیشانکردن و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە بەردەوام لە زیادبووندایە.
ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە خوێن و شلەمەنی جەستەی کەسی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.
نیشانەکانی تووشبوون بە ئیبۆلا لە ماوەی 2 بۆ 21 ڕۆژ دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەسەر چارەخوازەکە دەردەکەون.
ڤایرۆسی ئیبۆلا یەکێکە لە ڤایرۆسە دەگمەنەکان بەڵام مەترسی بۆ سەر ژیانی چارەخوازەکە دروست دەکات.
ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ڕێگەی هەواوە ناگوازرێتەوە.
دوورکەوتنەوە لە شتومەکی بەرکەوتوو بە دەردراوی کەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە
بەکارهێنانی پێکوتەی دژەئیبۆلا
ڕاگرتنی پاکوخاوێنیی جەستە
سەرئێشە
ڕشانەوە
سکچوون
خوێنبەربوون
تا
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تاقیکردنەوەی دوو پێکوتەی نوێی ئیبۆلای پەسەند کرد | CHANNEL8

