لەڕێگەی كیو ئاڕ كۆدێکەوە دەتوانرێت کارتی ئەلیکترۆنیی نەوت دەربهێنرێت

پووختەی هەواڵەکە

  • بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە ماڵی خۆیانەوە کارتی نەوتی دەربهێنن.

  • لەڕێگەی كیو ئاڕ كۆدێکەوە دەتوانرێت کارتی ئەلیکترۆنیی نەوت دەربهێنرێت


دەرهێنانی كارتی ئەلیكترۆنی نەوت پێویستی بە سەرەگرتن لە بەڕێوەبەرایەتییەکان نەماوە و لەمەودوا لەڕێگەی كیو ئاڕ كۆدێکەوە، هەر خێزانێک دەتوانێت بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی مامەڵەکەی پێشکەش بکات و کارتەکەی بۆ دەربهێنێت.



سەلام عومەر، گوتەبێژی نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی بە كەناڵ8ـی ڕاگەیاند:

  • ئەو کەسانەی کە کارتی نەوتیان هەیە ئەوان هیچ کێشەکیان نییە و پێویستیان بە دەرهێنانەوەی نییە.

  • بەڵام ئەو کەسانەی بە هەر هۆکارێک، کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و کارتی ئەلیکترۆنی نەوتیان نییە ئەوا دەتوانن لەمەودوا لەڕێگەی ئەپڵیکەشنێکەوە کارتەکەیان بۆ دەربهێنرێت و دواتر وەریبگرنەوە.

  • لەڕێگەی ئەو ئەپڵیکەشنەوە دەتوانرێت نوێکردنەوەی کارت بکرێت یاخود ونبوونی کارتەکە دیاریبکات ئەوەش لەبری نۆرەگرتن لە بەڕێوەبەرایەتییەکان و ئاسانکارییە بۆ هاونیشتمانییان.

  • دانانی ئەو کیو ئاڕ کۆدە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخییە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەرهێنانی ئەو کارتە ئەلیکترۆنییەی نەوت بە تایبەت کە ئێستا خواست لەسەر وەرگرتنی نەوتی سپی ماڵان کە حکومەت دابەشی دەکات زیادیکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە وا بڕیارە ئەمساڵ عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەرێمی کوردستان بنێرێت کە بە نرخێکی کەمتر لە ساڵان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت و لە ئێستادا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستیپێکردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

Loading related news...