
زەیدی ئەمڕۆ ژمارەیەک بەرپرسی دوورخستەوە، لە نێویاندا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک بوو.
چەند کاتژمێرێک دوای بڕیارەکە، فەرماندەی نوێی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک دانرا.
دوورخستنەوەی بەرپرسەکان بەهۆی دۆسییەی بەقاچاخبردنی نەوتەوەیە.
فەریق ڕوکن محەممەد جاسم زوبەیدی کرایە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک، ئەوەش دوای دوورخستنەوەی مەعد بەدای لەو پۆستە لەلایەن زەیدییەوە.
فەریق ڕوکن محەممەد زوبەیدی کراوەتە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک.
محەممەد زوبەیدی پێشتر جێگری فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان بووە.
هەروەها لە ساڵانی 2022 و 2023 فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان بووە لە میسان.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ 24ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسییەی بەقاچاخبردنی نەوت، چەند بڕیارێکی ئەمنی و کارگێڕیی دەرکرد و هەریەکە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک و فەرماندەی پۆلیسی کەرکووکی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە